سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پارێزگاری كەركوك دەدرێتە پێكهاتەی توركمان

پارێزگاری كەركوك دەدرێتە پێكهاتەی توركمان، یەكێتی پابەندی خۆی بە رێككەوتنی هۆتێل رەشید راگەیاندووە تایبەت بە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی كەركوك و رادەستكردنی پۆستی پارێزگاری كەركوك كە دوو ساڵ بە دوو ساڵ لەسەری رێككەوتبوون.

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 نیسان 2026

پارێزگاری كەركوك دەدرێتە پێكهاتەی توركمان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

پۆستی پارێزگاری كەركوك دەدرێتە پێكهاتەی توركمانی، یەكێتی پابەندبوونی خۆی بە رێككەوتنەكەی هۆتێل رەشید راگەیاندووەو پۆستی پارێزگاری كەركوك دوای تەواوكردنی دووساڵ لای یەكێتی، دەدرێتە پێكهاتەی توركمانی، توركیا و بەرەی توركمانی لایەنی عەرەبیشیان رازی كردووە ئەو ماوەیەی ماوە كە كەمترە لە دووساڵ پۆستی پارێزگاری كەركوك بدرێتە پێكهاتەی توركمانی. 

ئەمڕۆ لە شاری بەغداد بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی پێشوازی لە محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عیراقی کرد، بافڵ تاڵەبانی لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە: هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ناوچەکە و عیراق کرا و جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێکان کرایەوە. هەر لە شاری بەغداد ئەمڕۆ باڵیۆزی توركیا لە بەغداد سەردانی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی حزبی تەقەدومیانكردووە وەك لایەنی سەرەكی عەرەبی كە حزبەكەی دوو كورسی لە پارێزگای كەركوك بەدەستهێناوەو بە موستەحەقی وەرگرتنی پۆستی پارێزگار دەزانێت.

بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) ئەم جموجوڵانەی لایەنی توركمانی پەیوەندی بە جێبەجێكردنی رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی كەركوكەوە هەیە كە وادە دووساڵیەكەی رێبوار تەها پارێزگارە كوردەكەی یەكێتی تەواو بووەو دەبێت پۆستەكە رادەستی پێكهاتەی توركمانی و عەرەبی بكرێت كە ماوەكەی كەمتر لە دوو ساڵی ماوە.

بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) یەكێتی رازی بووە بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی رێككەوتنەكەو رادەستكردنی پۆستی پارێزگاری كەركوك بە پێكهاتەی توركمانی و عەرەبی و سەرەتاش پۆستەكە دەدرێتە پێكهاتەی توركمان. 

سەرچاوەیەكی یەكێتی لە كەركوك بە (درەو)ی راگەیاند: بۆ ئەوەی متمانە بۆ ڕێکەوتنەکانی داهاتوو دروست بکات، یەکێتی پابەندی ڕێکەوتنی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك  دەبێت،  ئەو قەناعەتەش لای سەرکردایەتی یەکێتی دروست بووە کە پارتی هاوکاری نابێت لە هیچ پرۆسەیەک بۆیە دەیەوێت پارێزگاری لە هاوپەیمانەکانی بكات لەسەر ئاستی عێراق، وەك چۆن هاوپەیمانەكانی هاوكاری یەكێتی بوون لە پرسە چارەنوسسازەكاندا. 

ئەگەرچی پۆستی پارێزگار ئیستحقاقی پێكهاتەی عەرەبیەو لەناو پێكهاتەی عەرەبی بەر حزبی تەقەدومی محەمەد حەلبوسی دەكەوێت بەڵام حەلبوسی لە پشكی خۆی خۆش دەبێت و دەیدات بە پێكهاتەی توركمانی.

نوسینگەی محەمەد حەلبوسی بڵاویكردەوە ئەمڕۆ لە شاری بەغداد محەمەد حەلبوسی سەرۆكی حزبی تەقەدوم پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا لە عێراق كردووەو باسی بارودۆخی ناوچەكەیان كردووە، بەڵام سەردانەكەی باڵیۆز داواكردنی پۆستی پارێزگاری كەركوك بووە لە حەلبوسی بۆ پێكهاتەی توركمان و حەلبوسیش رەزامەندی داوە. 

 

ووردەكاری رێككەوتنی حكومەتی خۆجێیی كەركوك لە ئابی 2024 لە هۆتێل رەشیدی بەغداد

وردەكاریی رێككەوتنەكەی كەركوك

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 48 خولەک

جگەرەکێشان؛ پەتایەکی بێدەنگ کە تەندروستی، ئابووری و ژینگەی عێراق دەخوات.

null
پێش 2 کاتژمێر

بۆچی هێزە کوردییەکانی ئێران لە دەرەوەی شەڕی ئەمریکا-ئێران مانەوە؟

null
پێش 3 کاتژمێر

حكومەتی هەرێم:بایی 4 ترلیۆن پرۆژەی بەردەوام هەیە