سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

غەزال دوو پارەچە بەر پشتی و قاچی كەوتووە 

 " غەزال مەولان دوو پارچە بەرپشتی و قاچی كەتبووپەراسووەكانی هاتبووە دەرەوە، برینەكەی زۆر سەخت بوو، لە نەخۆشخانەی شۆڕش فریاگوزاری سەرەتایی بۆكرا، دواتر لە دەرگای چوار نەخۆشخانەی ئەهلیماندا زۆر رایانگرتین تەنیا یەك نەخۆشخانەیان دەرگای لێكردینەوەو هەوڵی چارەسەریدا بەڵام تازە لێدانی دڵی تەواو دابەزیبوو، پزیشكەكە وتی ئەگەر زۆر تاخیر نەبوایە ئەگەری چارەسەری زیاتر بوو، غەزال بە برینێكی سەختەوە لە نێوان هاتوچۆی نەخۆشخانەكانی سلێمانیدا شەهیدبوو " ئەمە قسەی یەكێك لە هاوڕێیانی غەزالە كە بۆ (درەو)ی گێڕایەوە. 

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 نیسان 2026

غەزال دوو پارەچە بەر پشتی و قاچی كەوتووە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

 درەو:

 " غەزال مەولان دوو پارچە بەرپشتی و قاچی كەتبووپەراسووەكانی هاتبووە دەرەوە، برینەكەی زۆر سەخت بوو، لە نەخۆشخانەی شۆڕش فریاگوزاری سەرەتایی بۆكرا، دواتر لە دەرگای چوار نەخۆشخانەی ئەهلیماندا زۆر رایانگرتین تەنیا یەك نەخۆشخانەیان دەرگای لێكردینەوەو هەوڵی چارەسەریدا بەڵام تازە لێدانی دڵی تەواو دابەزیبوو، پزیشكەكە وتی ئەگەر زۆر تاخیر نەبوایە ئەگەری چارەسەری زیاتر بوو، غەزال بە برینێكی سەختەوە لە نێوان هاتوچۆی نەخۆشخانەكانی سلێمانیدا شەهیدبوو " ئەمە قسەی یەكێك لە هاوڕێیانی غەزالە كە بۆ (درەو)ی گێڕایەوە. 

، غەزال پاش نێوەڕۆی رۆژی 14ی نیسان لە كەمپی كوردانی رۆژهەڵات لە ناحیەی سورداش لەگەڵ دوو هاوڕێی تریدا بەهۆی هێرشی درۆنی ئێرانیەوە برینداربوون.

هاوڕێیەكی غەزال مەولان چیرۆكەكەی بەم شێوەیە بۆ (درەو) دەگێڕێتەوە:

غەزال كە خەڵکی شاری مەهاباد بوو، ماوەی ساڵێك بوو بووە پێشمەرگە لە ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و ئەندامی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد – ژنانی كۆمەڵە بوو، دوای چۆڵكردنی بارەگاكانی كۆمەڵە لە زڕگوێز گوێزراینەوە بۆ كەمپی سورداش و لەوێ نیشتەجێبوون.

كاتژمێر 4:30 خولەكی رۆژی 14ی نیسانی 2026 هێرشێكی درۆنی كرایە سەر كەمپی سورداش بەهۆی ئەو هێرشەوە سێ پێشمەرگەی كۆمەڵە برینداربوو، دوو ژن و پیاوێك، پیاوەكە دەستی برینداربوو بەڵام برینەكەی سەخت نەبوو ئێستا لەژێر چارەسەری پزیشكیدایە، ژنەكە برینێكی سوكی هەبوو لە قاچیدا، بەڵام غەزال برینەكەی سەخت بوو، پارچەیەك بەر قاچی كەوتبوو، پارچەیەكیش بەر پشتی كەوتبوو، ئەوەی پشتی زۆرسەخت بوو، خوێنێكی زۆری لێدەڕۆی پشتی دەمی كردبووەوە، پەراسووەكانی هاتبووە دەرەوە. 

ئەو هاوڕێیەی غەزال دەڵێت: ئێمە دوو پیاووو ژنێك هاوڕێیەتی غەزالمانكردوو لە ناحیەی سورداشەوە بە ئۆتۆمبێلی خۆمان غەزالمان برد بۆ سلێمانی،  ووردە ووردە بەهۆی نەزیفی خوێن و سەختی برینەكەیەوە لە هۆش خۆی دەچوو، ئێمە زۆر شارەزای نەخۆشخانەكان نەبووین بۆیە هەر سەرمان لێشێوا.. سەرەتا گەیاندمانە نەخۆشخانەی شۆڕش.

ئەو هاوڕێیەی غەزال ووردەكارییەكە بەم شێوەیە دەگێڕێتەوە، دوای گەیاندنمان  نەخۆشخانەی شۆڕش، کە لەوێ خزمەتگوزارییە سەرەتایی و پێویستییەکانی بۆ دابین کرا، بەڵام کاتێک پێویستی بە خزمەتگوزارییە گرنگەکان وەک( (MRI، تیشک، و  ICU) ) بوو، نەخۆشخانەکە نەیتوانی ئەو خزمەتگوزارییانە پێشکەش بکات. لە سەرەتا قەولیان دا، بەڵام دواتر بە بیانووی نەبوونی قەرەوێڵە و کەمبوونی دەزگاکان، داواکارییەکەمان ڕەت کرایەوە. و وەریان نەگرت، بۆیە ئێمە بڕیارماندا بیبینە نەخۆشخانەی ئەهلی، بۆیە كارمەندێكی پزیشكی و ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتنیان لەگەڵمان نارد. 

-       سەرەتا پەیوەندیمان بە نەخۆشخانەی ئاسیای ئەهلیەوە كرد كە نزیك بوو لە نەخۆشخانەی شۆڕش، هەواڵیان پرسی بریندارەكەتان بەهۆی چیەوە برینداربووە، كە وتمان درۆنە، یەكسەر وتیان ئێمە ناتوانین وەری بگرین و چارەسەری بكەین.

-       دواتر لەو نزیكانە نەخۆشخانەی بەخشین هەبوو یەكسەر چووین بەرەو نەخۆشخانەی بەخشین، سەرەتا وتیان زۆرباشەو فەرموون بۆ فریاكەوتن، بەڵام كە زانیان بەهۆی هێرشی درۆنیەوە برینداربووە، وتیان ناتوانین وەری بگرین و چارەسەری بۆ بكەین، زۆر هەوڵماندا و نزیكەی (35) رایانگرتین بەڵام ئیزنیانداین و وتیان ناتوانی وەری بگرین. 

-       لەبەرامبەر نەخۆشخانەی بەخشین و  لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود، نەخۆشخانەی مێرسی هەبوو پەیوەندیمان پێانەوە كرد بەڵام وەڵامیان نەدایەوە.

-       كەمێك سەروتر نەخۆشخانەی فاروق هەبوو، پەیوەندیمان بە نەخۆشخانەی فاروقەوە كرد رەزامەندیان دەربڕیو وتیان بەپەلە بیهێنن، بەپەلە گەیاندمانە نەخۆشخانەی فاروق و بریندارەكەمان بردە ژوورەوە، ووردە ووردە لێدانی دڵی كەم دەبووەوە، دوای ئەوەی پزیشكەكان سەرقاڵی چارەسەری بوون، وتیان تاخیر هێناوتانە، (لە نێوان دەرچوون لە نەخۆشخانەی شۆڕش و تاخیر بوون لە بەخشین و پەیوەندیكردن بە نەخۆشخانەكانی ئاسیا و مێرسی نزیكەی كاتژمێرێكی پێچوو) بۆیە پزیشكەكان لە نەخۆشخانەی فاروق سەرقاڵی چارەسەربوون، بەڵام یەكێك لە پزیشكەكانی وتی دڵی لە لێدان كەوت، بۆیە لەسەر ئامێری هەناسەدانبوو، دۆخی ووردە ووردە بەرەو خراپی دەچوو،  پزیشكەكان ماوەی یەك كاتژمێر هەوڵیان لەگەڵیدا بەڵام لەماوەی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی فاروق لێدانی دڵی زۆر دابەزیبوو، بۆیە بەتەواوی دڵی لە لێدان كەوتوو، گیانی لەدەستداو شەهیدبوو.

   ڤیدیۆی بۆردومان

ڤیدیۆی غەزال 

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٤ نیسان ٢٠٢٦

15 رۆژ مۆڵەت و چوار ئەگەر لەبەردەم شیعەكان

null
١٤ نیسان ٢٠٢٦

پارێزگاری كەركوك دەدرێتە پێكهاتەی توركمان