سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

دۆسیەیی نەوت

ڕووسیا تاکە وڵاتی دابینکاری نەوتە بۆ سووریا

هاوردەی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان بۆ سووریا، لە مانگی ئازاری ڕابردوودا لەسەر بنەمای مانگانە بە ڕێژەی (42%) دابەزیوە، کە یەکسانە بە (60 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا, ڕووسیا تاکە وڵاتی دابینکاری نەوت بووە بۆ سووریا

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 نیسان 2026

ڕووسیا تاکە وڵاتی دابینکاری نەوتە بۆ سووریا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو: 

راپۆرتی: الطاقة

🔻 سەکۆی وزە

🔹 هاوردەی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان بۆ سووریا، لە مانگی ئازاری ڕابردوودا لەسەر بنەمای مانگانە بە ڕێژەی (42%) دابەزیوە، کە یەکسانە بە (60 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
🔹 هاوردەی نەوتی خاوی سووریا بە ڕێژەی (%25) دابەزیوە و گەیشتووەتە (58) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا لە مانگی پێشووتردا نزیکەی (77 هەزار) بەرمیل بووە.
🔹 هاوردەی بەرهەمە نەوتییەکانی سووریا بۆ (25 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە و تەنها لە "دیزل" پێکهاتووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە مانگی پێشووتردا نزیکەی (67 هەزار) بەرمیل بووە.
🔹 ڕووسیا لە مانگی ئازاردا دەستی بەسەر تەواوی هاوردەی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ دیمەشقدا گرتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتدا لیستێکی هەمەچەشن لە دابینکاران هەبوون کە وڵاتانی وەک میسر، مەغریب، یۆنان و ئیسپانیای لەخۆگرتبوو.

هاوردەی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانی سووریا
هاوردەی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان بۆ سووریا کە لە ڕێگەی دەریاوە دەگوازرێتەوە، لە مانگی ئازاری ڕابردوودا لەسەر بنەمای مانگانە بە ڕێژەی (42%) دابەزیوە، کە یەکسانە بە (60 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، و تەواوی بارە نەوتییەکانیش لە ڕووسیاوە هاتوون.
داتاکانی سەکۆی وزە "یەکەی توێژینەوەی وزە" دەریدەخەن کە هاوردەی وڵاتەکە لە مانگی ڕابردوودا بۆ (83 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە، لە کاتێکدا لە مانگی شوباتدا ئاستی هاوردەکردن گەیشتبووە (143 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
ئەم پاشەکشەیە بە واتای کۆتاییهاتنی ئەو سەقامگیرییە دێت کە هاوردەی نەوتی سووریا لە سەرەتای ئەمساڵدا بەخۆیەوە بینیبووی؛ ئەمەش بەهۆی لێکەوتەکانی جەنگی ئێران – ئەمریکاو ئیسرائیل، کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان بۆ نێوان (100 بۆ 110) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە مانگی ئازاردا، پێش ئەوەی لە دوای ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران نرخەکان دابەزن.
لەسەر بنەمای ساڵانە، هاوردەی سووریا لە مانگی ئازاری 2026دا کەمێک بەرزتر بووە لە ئاستی هەمان مانگی ساڵی 2025 کە (82 هەزار) بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا.
چارتی ژمارە (1) هاوردەی نەوت بەرهەمە نەوتییەکانی سووریا نیشان دەدات کە لە ڕێگەی دەریاوە گواستراونەتەوە (2025 - 2026):
چارتی ژمارە (1)

Untitled Media

 

هاوردەی نەوتی خاوی سووریا
هاوردەی نەوتی خاوی سووریا کە لە ڕێگەی دەریاوە دەگوازرێتەوە، لە مانگی ئازاری ڕابردوودا بە ڕێژەی (%25) دابەزیوە و گەیشتووەتە (58) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا لە مانگی پێشووتردا نزیکەی (77 هەزار) بەرمیل بووە.
لە دوای دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکانی هاوردەکردن لە ئازاری 2025ەوە، ڕووسیا بووەتە تەنها دابینکاری نەوت؛ چونکە سووریا پشت بە نەوتی ڕووسیا دەبەستێت کە بەهۆی سزاکانی ڕۆژئاواوە بە داشکاندن دەفرۆشرێت، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخەکان لە دوای جەنگ کاریگەریی نەرێنی لەسەر قەبارەی هاوردەکردن هەبوو.
جگە لەو بڕە نەوتییەی سعودیە کە لە تشرینی دووەمی 2025دا بە سووریای بەخشی، بە کۆی (1.65 ملیۆن) بەرمیل، بەندەرەکانی سووریا هیچ بارێکی نەوتییان لە دەرەوەی ڕووسیاوە پێ نەگەیشتووە؛ ئەمەش لە دوای گەڕانەوەی چالاکییە نەوتییەکان کە بۆ چەند مانگێک لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد پەکیان کەوتبوو.
لەەم چوارچێوەیەدا، غیابی نەوتی خاوی ئێران کە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2024ەوە بە تەواوی بەردەوامی هەیە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە تاران دابینکاری سەرەکیی سووریا بوو پێش ڕووخانی ڕژێم و گۆڕانی شێوازی هاوپەیمانییە ستراتیژییەکان لە ناوچەکەدا.
چارتی ژمارە (2) هاوردەی نەوتی خاوی سووریا نیشان دەدات کە لە ڕێگەی دەریاوە گواستراونەتەوە لە ماوەی (2025 - 2026):
چارتی ژمارە (2)

Untitled Media

 

هاوردەی بەرهەمە نەوتییەکانی سووریا
هاوردەی بەرهەمە نەوتییەکانی سووریا کە لە ڕێگەی دەریاوە دەگوازرێنەوە، لە مانگی ئازاری ڕابردوودا بۆ (25 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە و تەنها لە "دیزل" پێکهاتووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە مانگی پێشووتردا نزیکەی (67 هەزار) بەرمیل بووە.
ئەم پاشەکشەیە نیشاندەری دابەزینێکی توندە لەسەر بنەمای مانگانە کە گەیشتووەتە (63%) بە بڕی (42 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش گۆڕانکارییەکە لە خێرایی و ڕیتمی دابینکردنی پێداویستییەکان لە سەرەتای ساڵی 2026ەوە.
داتاکان دەریدەخەن کە ڕووسیا لە مانگی ئازاردا دەستی بەسەر تەواوی هاوردەی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ دیمەشقدا گرتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتدا لیستێکی هەمەچەشن لە دابینکاران هەبوون کە وڵاتانی وەک میسر، مەغریب، یۆنان و ئیسپانیای لەخۆگرتبوو.
مانگی شوبات لوتکەی ئەو هەمەچەشنییەی بەخۆیەوە بینیبوو پێش هەڵگیرسانی گرژییە سەربازییەکان؛ بە جۆرێک سووریا بۆ یەکەمجار لە دوای چەندین ساڵ، نزیکەی (12 هەزار) بەرمیل دیزلی سووری لە میسر و نزیکەی (10 هەزار) بەرمیل زەیتی سووتەمەنی لە مەغریبەوە هاوردە کردبوو.
شایەنی باسە، میسر لە کانوونی دووەمی 2026دا دوو ڕێککەوتنی لەگەڵ سووریا واژۆ کردبوو بۆ دابینکردنی غاز بە مەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا و بەرهەمە نەوتییەکان. سەبارەت بە دەرکەوتنی ناوی مەغریب لە لیستی دابینکاراندا -سەرەڕای ئەوەی ئەو وڵاتە خۆی هاوردەکارە و پاڵاوگەی بەرهەمهێنانی نییە- "یەکەی توێژینەوەی وزە" هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ئەو بارە نەوتییە بڕێکی زیادە بووە و دووبارە هەناردە کراوەتەوە.
چارتی ژمارە (3) هاوردەی بەرهەمە نەوتییەکانی سووریا نیشان دەدات کە لە ڕێگەی دەریاوە گواستراونەتەوە (2025 - 2026):
چارتی ژمارە (3)

Untitled Media

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

15 رۆژ مۆڵەت و چوار ئەگەر لەبەردەم شیعەكان

null
١٤ نیسان ٢٠٢٦

پارێزگاری كەركوك دەدرێتە پێكهاتەی توركمان

null
١٣ نیسان ٢٠٢٦

داهات و فرۆشی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا