سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

داهات و فرۆشی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا

لە مانگی رابردوو عێراق بڕی (18) ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووەو كۆی داهاتەكەی (ملیارێك و 957 ملیۆن) دۆلار بووە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 نیسان 2026

داهات و فرۆشی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە، لە مانگی رابردوودا عێراق بڕی (18 ملیۆن و 604 هەزار)  بەرمیل نەوتی فرۆشتووەو كۆی داهاتەكەی (ملیارێك و 957 ملیۆن) دۆلار بووە، بڕی (ملیۆنێك و 271 هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێم بووەو لە رێگەی توركیاوە فرۆشتوویەتی و بڕی (2 ملیۆن و 772  هەزار بەرمیلی نەوتی كەركوك بووە لە رێگەی توركیاوە فرۆشتوویەتی. 

وەزارەتی نەوتی ئاماری کۆتایی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی ئازار ڕادەگەیەنێت:
وەزارەتی نەوت کۆی هەناردەی نەوت و داهاتە بەدەستهاتووەکانی مانگی ئازاری ڕابردووی ڕاگەیاند کە بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:

- کۆی گشتی هەناردە: بڕی (١٨,٦٠٤,٩٥١) هەژدە ملیۆن و شەش سەد و چوار هەزار و نۆ سەد و پەنجا و یەک بەرمیل نەوتی خاو (بە چڕکراوەکانیشەوە - Condensates).
- کۆی گشتی داهات: زیاتر لە (١,٩٥٧,١٢١,٠٠٠) یەک ملیار و نۆ سەد و پەنجا و حەوت ملیۆن و سەد و بیست و یەک هەزار دۆلار.

دابەشبوونی بڕی هەناردەکراو بەپێی ناوچەکان:

- کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق: ١٤,٥٦١,٥٣٤ بەرمیل.
- نەوتی هەرێمی کوردستان (لە ڕێگەی بەندەری جیهانی تورکی): ١,٢٧١,٢٠٠ بەرمیل.
- نەوتی کەرکوک (لە ڕێگەی بەندەری جیهانی تورکی): ٢,٧٧٢,٢١٧ بەرمیل.
وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەهۆی باوەڕبوونی بە ئاگادارکردنەوەی گەل لە پرۆسەکانی هەناردەکردن، مانگانە ئەم ئامارانە بڵاو دەکاتەوە.

وەزارەتی نەوت نووسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە حکومییەکان ١٣ی نیسان (٢٠٢٦)

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 16 کاتژمێر

خۆشویستنی جیهان وەک وەڵامە راستەقینەکە

null
٢٣ ئایار ٢٠٢٦

مەترسییەکانی گۆڕینی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ دیفاکتۆیەکی درێژخایەن     

null
٢٢ ئایار ٢٠٢٦

داهاتی سلێمانی (158%) زیادی كردووە