سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كاركردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی راگیرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 ئازار 2022

كاركردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی راگیرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو): 
هاوكات لەگەڵ فشارەكانی بافڵ تاڵەبانی بۆسەر خاوەنەكانی كۆمپانیاكە، كۆمپانیای قەیوان بەبەهانەی خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانییەوە، كاركردنی خۆی لە پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی راگرت. 
بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، ئەمڕۆ كۆمپانیای قەیوان، تیمی خۆی لە پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ئاگاداركردوەتەوە، كاركردن لە پرۆژەكەدا رابگرێت. 
بەپێی ئەو نوسراوەی كە دەست (درەو) كەوتووە، كۆمپانیای قەیوان هۆكاری راگرتنی كارەكانی لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی، بۆ خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەگەڕێنێتەوە.
بەڵام بڕیارەكە لەكاتێكدایە ماوەی دوو هەفتەیە كۆمپانیای قەیوان كەوتوەتەژێر فشاری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی‌و داوای 50%ی كۆمپانیاكە دەكات. 
پێشتریش كۆمپانیای قەیوان گلەیی هەبوو لەبارەی خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانی لە پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، بەڵام كارەكانی رانەگرت. 
رۆژی 11ی تەموزی 2020 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی جێبەجێكردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دانا، ئەم پرۆژەیە كە ناوی لێنراوە "شاڕێی بابان"، بە گوژمەی (400 ملیار) دینار لەلایەن كۆمپانیای قەیوانەوە جێبەجێ دەكرێت. 
ئەمە بەشی یەكەنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانییە كە درێژییەكەی (32 كیلۆمەتر)ە، بەشی دووەم‌و سێیەمی پرۆژەكە هیچ گرێبەستێكی بۆ نەكراوە‌و رەنگە هیچ كاتێك جێبەجێ نەكرێت. 


 

 

راپۆرتی پەیوەندیدار

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین

null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان