سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

یاریزانێكی كورد لە هەڵبژاردەی ئێران دوورخرایەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 ئایار 2018

یاریزانێكی كورد لە هەڵبژاردەی ئێران دوورخرایەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
جەلال مەحمودزادە نوێنەری شاری مهاباد لە پەرلەمانی ئێران ئاشكرایكرد، 14 پەرلەمانتار كە زۆرینەیان كوردن نوسراوێكیان ئاڕاستەی وەزیری وەرزشی ئێران كردووە و تێیدا داوادەكەن رونكردنەوە بدات سەبارەت بە دوورخستنەوەی هەردوو یاریزان (وریا غەفوری) و (سەید جەلال حوسەینی) لە ریزی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی (خبرگزاری دانشجویان ایران) كە بە "ئیسنا" ناسراوە، نوێنەری شاری مهاباد وتی: " ئێمە لە نوسراوەكەماندا هەرگیز پرسی گۆڕانكاری لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتمان باسنەكردووە، تەنیا داوامانكردووە وەزیری وەرزش رونكردنەوە بدات كە بۆچی ئەو دوو یاریزانە تا دواین ساتەكان بەشێك بوون لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی نیشتیمانی، دواتر دوورخراونەتەوە."
ئاماژەی بەوەكرد، ئەوان كێشەیان نییە لەگەڵ ئەوەی پێكهاتەی هەڵبژاردەی نیشتمانی گۆڕدراوە یاخود نا، قسەی ئەوان ئەوەیە وەزیری وەرزش وەڵامبداتەوە بۆچی ئەو دوو یاریزانە دیارە لابراون، ئایا هۆكارەكەی هونەری بووە یاخود هۆكاری تری لە پشتە.
بەپێی قسەی نوێنەری شاری مهاباد تائێستا وەزیری وەرزشی ئێران وەڵامی نوسراوەكەی ئەو پەرلەمانتارانەی نەداوەتەوە.
(وریا غەفوری) یەكێكە لە یاریزانە كوردەكانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران، لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە، باوكی خەڵكی سنە و دایكی خەڵكی ئیلامە.
هەڵبژاردەی تۆپی ئێران لە مۆندیالی 2018ی روسیاكە بڕیارە 14ی مانگی داهاتوو دەستپێدەكات لە گروپی " بی" دایەو لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا رووبەڕووی هەڵبژاردنەكانی پرتوگال، ئیسپانیا و مەغریب دەبێتەوە.

چەند وێنەیەكی وریا غەفوری:

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 7 کاتژمێر

قەیرانی کەشوهەوا مەترسی بۆ هەموو منداڵێکی سەر زەوی دروست دەکات

null
پێش 11 کاتژمێر

ژمارەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان

null
٢١ حوزەیران ٢٠٢٦

یەكێتی: تەنازول ناكەین نیوەی حكومەتمان دەوێت