سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

چوار لایەن: ئۆفێسی سلێمانی كۆمسیۆن ساختەكارییەكان دەشارێتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 ئایار 2018

چوار لایەن: ئۆفێسی سلێمانی كۆمسیۆن ساختەكارییەكان دەشارێتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری و كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە.
لە بەیاننامەكەدا ئەو چوار لایەنە سیاسییە دەڵێن: ماوەی دوو رۆژە ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی لەرێگای نێردراوەكەیەوە بۆ بەغداد، وێنەی كارتی دەنگدانەكانی بە ئەلكترۆنی و لەسەر "هارد دیسك" وەرگرتوە، بەڵام بە بیانووی جیاواز جیاواز و بە هۆكاری نادیار دەستی دەستی بە نوێنەری لایەنەكان دەكات.
ئاماژە بەوەدەكەن، پێنەدانی وێنەی ئەلیكترۆنی كارتی دەنگدان بە لایەنەكان ئەو راستییە دەخاتە بەردەم لایەنەكان كە هەوڵەكان لەپێناو نەگەیشتنی وێنەی ئەلیكترۆنی كارتی دەنگدان، بۆ دەستكاری كردنیانەو هەوڵێكی جدییە بۆ شاردنەوەی ساختەكارییەكان.
ژوری هەڵبژاردنی چوار لایەنەكە باسلەوەدەكەن، هەوڵەكانی ئۆفێسی سلێمانی لەچوارچێوەی پلان بۆ داڕێژراوی ساختەكردنی سەرجەم بەڵگەو دیكۆمێنتەكانی كۆمسیۆنە، كە تایبەتە بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
دوای فشارو ناڕەزایەتییەكان دژی گومانی ساختەكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڕیاریدا وێنەی ئەلكترۆنی كارتی دەنگدان بە لایەنە سیاسییەكان بدرێت بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامەكان.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 12 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 13 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟