سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئەبو ئوسامەى فەرەنسی دەستگیركرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 ئایار 2018

ئەبو ئوسامەى فەرەنسی دەستگیركرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
هێزەكانی سوریای دیموكرات دەستگیركردنی "مەترسیدارترین تیرۆرستی داعش"یان لە ناوچەی رەققەی سوریا راگەیاند.
هێزەكانی سوریای دیموكرات كە زۆرینەیان شەڕڤانی كوردی رۆژئاوای كوردستانن، لە هەواڵێكدا لەسەر سایتی خۆی دەستگیركردنی فەرماندەیەكی داعشی بەناوی (ئەدریان لیۆنیل كیالی)ی راگەیاند كە بە "ئەبو ئوسامەی فەرەنسی" ناسراوە.
بەپێی هەواڵەكە، ئەبو ئوسامەی فەرەنسی یەكێكە لەو كەسانەی كە رۆڵی هەبووە لە هێرشەكانی تشرینی دووەمی 2015ی پاریس و هێرشەكەی مانگی تەموزی 2016ی شاری نیسی فەرەنسا.
ئەبو ئوسامە بە رەگەز فەرەنسییە و لەدایكبوی 1983یە، ساڵی 2003 موسوڵمان بووە و كاریگەر بووە بە فیكری جیهادی، ساڵی 2010 لە فەرەنسا بەتۆمەتی لایەنگری بۆ رێكخراوە تیرۆرستییەكان دەستگیركراوە و دواتر ئازادكراوە، پاش ئازادبونی ساڵی 2015 لەرێگەی توركیاوە هاتوەتە ناو سوریا و پەیوەندی بە رێكخراوی داعشەو كردووە.
بەپێی هەواڵەكەی سایتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، ئەبو ئوسامە فەرەنسی رۆژی 19ی ئەم مانگە لەگەڵ هاوسەرەكەی و ژمارەیەك ئەندامی تری داعشدا لە هەوڵێكی گەڕان و پشكنیندا لە ناوچەی رەققە دەستگیركراوە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 12 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 13 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟