سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

"هەوڵێك هەیە هەڵبژاردن یان بەشێكی ئەنجامەكە هەڵبوەشێتەوە"

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 ئایار 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا): 
"عەبادی رایگەیاند ئەگەر هەیە ئەنجامی هەڵبژاردن یان بەشێكی ئەنجامەكە هەڵبوەشێتەوە" ئەمە وتەی شاسوار عەبدولواحيد سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێيە لە دوای كۆبوونەوەی لە گەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
شاسوار عەبدولواحد لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاوكردەوە" لە كۆبونەوەم لەگەل سەرۆك وەزیرانی عێراقی حەیدەر عەبادی، بە وتەی عەبادی ئەگەر هەیە كە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان یان بەشێكی ئەنجامەكە هەڵوەشێتەوە (رەنگە دەنگدانی تایبەت) بێت.
سەبارەت بە بوونی ساختەكاری، شاسوار عەبدولواحيد دەڵێ" باسی فەزیحەی تەزویرمان كرد لە هەرێم و ئەوانیش دانیان نا بەوەی كە تەزویرێكی گەورە كراوە و رایگەیاند ئەمڕۆ كۆبونەوەی نوێنەری تەواوی دامەزراوەكانی وڵات لەگەل ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دراوە و لیژنەیەكیان پێكهێناوە و لیژنەكە لە ماوەی دو رۆژدا راپۆرتی خۆی پێشكەش دەكات و تا ئەو كاتەش، ئاستەمە دەستەی دادوەری ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان پەسەند بكات".
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی