سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پەرلەمانی ئەتوانێت ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەڵوەشێنێتەوە ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 ئایار 2018

پەرلەمانی ئەتوانێت ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەڵوەشێنێتەوە ؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
پەرلەمانی عێراق پرسی پابەندكردنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە جیاكردنەوە و ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەست و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان تاتوێ دەكات.
ئەسكەندەر وتوت ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردوە" ئەگەر لە كۆبونەوەی سبەینێدا پەرلەماندا نیسابی یاسایی تەواوبكات، پرسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن تاتوێ دەكەن".
ئەسكەندەر وتوت رایگەیاند، پەرلەمان مافی یاسایی و دەستوری هەیە بۆ ڕاستكردنەوەی پرۆسەی دیموكراتی و ڕێگریكردن لە ساختەكاری و یاریكردن بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێكی تر لە بژاردەكان تێپەڕاندنی بڕیارێكە كە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ناچار دەكات بە جیاكردنەوەو ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەست، بەمەبەستی وردبینیكردن لە ڕاست و دروستی ئەنجامەكان.
باسلەوەشدەكات" ناكرێت حزبێكی وەك پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای نەینەوا 7 كورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێت بەبێ‌ ئەنجامدانی ساختەكاری و فشار دروستكردن لەسەر ئاوارەكانی نیشتەجێی ئەو ناوچانانە".
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

ڕۆژهەڵاتی دەستەوستان، شۆڕشگێڕ یان مەدەنی؟

null
پێش 11 کاتژمێر

رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئەو پیاوەی پارمەتیدەربوو لە كوژرانی بن لادن ئێستا لە زیندانە لە سلێمانی 

null
پێش 12 کاتژمێر

بافڵ تاڵەبانی: پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان