سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مەكگۆرك: پێمان باش نیە بایكۆتی بەغداد بكەن

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 ئایار 2018

مەكگۆرك: پێمان باش نیە بایكۆتی بەغداد بكەن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
لە گردی زەرگەتە برێت مەكگۆرك نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا، لەگەڵ سەركردەكانی (گۆڕان، یەكگرتوو، هاوپەیمانی، كۆمەڵ ) كۆبوەوە.

عومەر محەمەد  بەرپرسی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو لە سلێمانی بە " درەو میدیا" ی راگەیاند:" كۆبونەوەمان لەگەڵ نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا گرنگ بووە خۆی لە خۆیدا هەم بەسەركردنەوە و هەم حیسابكردنە بۆ پێگەو قورساییمان، ئێمە نیگەرانیەكانمان پێ راگەیاند و  بە بەڵگەوە ساختەكارییەكانمان خستە بەردەستی، پێشمان راگەیاند: بەرپرسیارێتی گەورە دەكەوێتە ئەستۆی ئێوە لەبەرامبەر بێدەنگبونتان لە ساختەكاریدا، چونكە خەڵكی نائومێدبوونە و لە ئەنجامی نائومێدبوونیش لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردندا رەنگە خەڵكی پەنا بۆ رێگەی تر بەرێت".
سەبارەت بە تێروانینی نوێنەری ئەمریكاش عومەر محەمەد رایگەیاند: كە مەكگۆرک رایگەیاندووە، پێمان باش نیە بایكۆتی بەغداد بكەن و تێگەیشتنمان هەیە بۆ نیگەرانیەكانتان و لێكۆڵینەوە لە بەڵگەنامەكانتان دەكەین، ئەوەشی وتووە كە لە چەند رۆژی داهاتوودا یان كۆبیج نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەردانی لایەنەكان دەكات، سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی داهاتووش بەتایبەت هەڵبژاردنی 30ی ئەیلۆلی داهاتوو، نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندووە كە كاردەكەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی داهاتوو بە پاكی و بێگەردیەوە بەرێوەبچێت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە