سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

شەش حزبەكە نامەیەك ئاڕاستەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستان دەكەن

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 ئایار 2018

شەش حزبەكە نامەیەك ئاڕاستەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستان دەكەن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا):
ئەو شەش لایەنە سیاسییەی هەرێمی كوردستان كە نیگەرانن لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار نامەیەكی كراوەیان ئاڕاستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی كوردستان كرد.
ئەو شەش لایەنە كە پێكهاتوون لە (بزوتنەوەی گۆڕان- كۆمەڵی ئیسلامی- یەكگرتووی ئیسلامی- هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری- بزوتنەوەی ئیسلامی- حزبی شیوعی)، لەبەر رۆشنایی نیگەرانییەكانیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شارەكانی هەرێمی كوردستان پێنج داواكارییان خستوەتە بەردەم كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستان و داوا دەكەن ژماردنی دەنگەكان بەشێوەی دەستی بێت.
داواكارییەكانی شەش لایەنەكە لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستان:
1-    تۆماری دەنگدەران بەو شێوەیەی كە ڕاتانگەیاند بوو بۆ خەڵكی كوردستان، بژار بكرێت لەو هەڵە و كەموكوڕیانەی كە لە میدیاكانەوە باس دەكرێت وەك بوونی ناوی (دوبارە، مردوو، ئاوارە، نایاسایی و...هتد).
2-    بەهیچ شێوەیەك كار بە سكانەر و سندوقی زیرەك (ئەلیكترۆنی) نەكرێت بۆ هەژماركردنی دەنگەكان لە هەڵبژاردنەكان، چونكە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 12/5/2018 خراپترین هەڵبژاردنی مێژووی نوێی عێراق و كوردستان بوو. وە ئێمە هیچ پاساوێك بۆ ئەو بابەتە نابینین و دژی دەوەستینەوە. چونكە پێمان وایە ئەم بابەتە:
ا/ ڕێگایەكی مەترسیدارە بۆ ساختەكاری و دەیان ئەگەری هەیە و ناتونرێت ڕێگای لێبگیرێت.
ب/ لە كوردستان هیچ ژێرخانێكی تەكنەلۆجی و مرۆیی نیە بۆ ئەم بابەتە.
ج/هەژموونی حیزبی هەیە بەسەر هەموو داموودەزگا یاسایی و ئەمنیەكانەوە.
د/ بەهەدەردانی كات و سامانی گشتیە بۆ كارێكی شكستخواردوو.
ه/ ئەزموونێكی زۆر تاڵمان تۆمار كردوە لەگەڵ تەكنەلۆجیا و هەڵبژاردن.
و/ زۆرینەی وڵاتە پێشكەوتووەكان خۆیان بەدوور دەگرن لەم بابەتە.
3-    لە ساڵانی ڕابردوودا ئەگەرچی سكاڵا هەبووە لەسەر ڕێگای تەقلیدی و هەژماری دەستی، بەڵام پرۆسەكە زۆر باشتر بووە لە هەژماری ئەلەكترۆنی. بۆیە دەبێت كۆمسیۆن هەستێت بەدیاریكردنی ئەو خاڵە لاواز و دەروازانەی لە ڕابردوودا بوونەتە مایەی ساختەكاری لەكاتی هەژماری دەستی پرۆسەكە. پاشتریش بە دەركردنی پەیڕەو و ڕێكاری پێویست ڕێگری بكات لەو هەوڵانە و بنبڕی بكات.
4-    كۆمسیۆن هەموو هەنگاوەكانی بەشەفافی ئەنجام بدات و پارتە سیاسیەكان و جەماوەر بەگشتی ئاشنا بكات بەكارەكانی و ڕاوێژ بەهاوبەشەكانی بكات، بۆ ئەوەی پردی متمانە بونیاد بنێینەوە و جەماوەر ئاشت بكرێتەوە بە پرۆسەی هەڵبژاردن تا بایكۆتی هەڵبژاردنەكان نەكەن لە داهاتوودا.
5-    كۆبونەوەیەكی هاوبەشی نێوان كۆمسیۆن و ئەو شەش حزبەی كە واژویان كردوە بكرێت پێش دەستكردن بە ڕێكارەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

سەبارەت بە بازگە

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

گفتوگۆی درەو تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندن

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن 2027-2026