سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

دەربارەی بایكۆتی سیاسیی

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 ئایار 2018

دەربارەی بایكۆتی سیاسیی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

" كەوتنە دوای پارتی و یەكێتی بۆ بەغدا و بەشداربوون لە پەرلەمانێكدا كە ڕۆژ بە ڕۆژ ڕادەی فراوانیی تەزویر و ساختەكارییەكانی زیاتر دەردەكەوێت، تاوانێكی سیاسییە. بەغدا بۆ ئەوان جێبھێڵن شكستەكانی خۆیانی تیا تۆختربكەنەوە، وا باشترە كەس نەبێتە شەریكی ئەو وێرانەسازییە گەورەیەی دروستیانكردوە" ئەمە روانینی نوسەرو روناكبیر مەریوان وریا قانیعە لە نوسینێكدا بەناوی ( دەربارەی بایكۆتی سیاسیی ) كە لە وەڵامی چەند خوێنەرێكدا بڵاویكردۆتەوە.
نوسەر دەشنوسێت ساڵانێكە شتێك بەناوی ”ئیجماعی سیاسیی“ كوردستانییەوە بوونی نییە و بوونی نەماوە، ئەوەی لە كوردستاندا ھەیە ”سوكایەتیی سیاسیی“ بەردەوام، ”بەڵتەجێتی سیاسیی“ ڕێكخراو، ”توندوتیژیی ھەمەلایەن“ و بەگەڕخراو، ساڵانێكە لە ھەرێمدا شتێك نەماوە و نییە ناوی ”مەسەلەی كورد“، یاخود “مەسەلەی كوردستان“ بێت لەناو سیاسەتی دوو پارتە حوكمڕانەكەی ھەرێمدا، ئەوەی ھەیە سەپاندن و فراونكردن و پاراستنی ڕۆژانەی دەسەڵاتی چەند بنەماڵەیەكی سیاسییە.
نوسەر ئاماژە بەوەش دەكات كە  لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە، كە گەمژەییەكی سیاسیی كەم وێنە دروست و ئاراستەی كرد، پێگەی كورد و پێگەی ھەرێم لە بەغدا تووشی داتەپینێكی ستراتیژیی بووە، بەجۆرێك گەڕانەوە بۆ ھەلومەرجی پێش ڕیفراندۆم مەحاڵە و بەھەمان ئەندازەی گۆڕینی عێراق بۆ ”دراوسێیەكی باش“ خورافیە. ڕیفراندۆم كوردستانی بە كردەوە گەڕانەوە بۆ سەردەمی حوكمەزاتییەكی بەعس و بەدەیان شێوە لەبەردەم بەغدادا بە چۆكیداھێناوە. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 11 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟