سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

"رەنگە بارزانی لەگەڵ مالیكی هاوپەیمانی بكات"

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 ئایار 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
بەپێی هەواڵێك كە رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی بڵاویكردوەتەوە، هەوڵێك دەستیپێكردووە بۆ دروستكردنی كوتلەیەكی گەورەی پەرلەمانی لەنێوان هەریەكە لە موقتەدا سەدر و حەیدەر عەبادی و مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەر و ئەیاد عەلاوی.
رۆژنامەكە لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە ئاشكرایكردووە" پەیوەندی دەستیپێكردووە بۆ سازدانی كۆبونەوەیەك لە نێوان سەدر و عەبادی لەلایەك و كۆبونەوەی مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەر لەلایەكی تر لە چەند رۆژی داهاتوودا".
بەپێی قسەی رۆژنامەكە" هەوڵەكە دەیەوێت موقتەدا سەدر و حەیدەر عەبادی و مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەر كوتلەیەكی گەورەی پەرلەمانی دروستبكەن ، كە پێدەچێت ئەیاد عەلاویش بچێتە ناو ئەو كوتلەیەوە".
سەرچاوەكە باس لەوەدەكات" مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵوێستی لەبارەی هاوپەیمانێتیكردنەوە لەگەڵ عەبادی روون نەبووەتەوە و زانیاری دزەی كردووە لەبارەی ئەوەی ئەگەر هەیە پارتی هاوپەیمانێتیكردن لەگەڵ مالیكی هەڵبژێرێت، ئەمەش وەكو سزادانێك بۆ عەبادی لەسەر هەڵوێستەكانی لەبارەی ریفراندۆم و كەركوكەوە، بەڵام هاوپەیمانێتی لەم جۆرە پێناچێت ئاسان بێت، سەرباری ئەو پەیوەندییانەی كە دەوترێت لەنێوان سەركردەكانی حزبەكەی بارزانی و لێپرسراوانی ئێرانی لەوبارەیەوە كراوە".
رۆژنامەی حەیات ئاشكرایكردووە" بەپێی ئەو قسەو باسانەی كە لە ناوەندەكانی نزیك لەو هاوپەیمانێتییەوە تاوتوێ دەكرێن كە سەدر دەیەوێت رایبگەیەنێت، شاری موسڵ دیاریكراوە بۆ راگەیاندنی هاوپەیمانێتییەكە".
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی