سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كورسی لایەنەكان دوای بایكۆتكردنی بەغداد

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 ئایار 2018

كورسی لایەنەكان دوای بایكۆتكردنی بەغداد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
لە ئەگەری كشانەوەی ( گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتو و ھاوپەیمانی ) لە پەرلەمانی عێراق و بەشداری نەكردنی كاندیدە دەرچوەكانیان لە خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراقدا، كورسیيەكانیان لە پارێزگاكان بە گوێرەی شێوازی سانت لیگۆ بەسەر لایەنەكانی تردا دابەش دەكرێ بەجۆرێك:

(7 كورسی گۆڕان كۆمەڵ یەكگرتوو ھاوپەیمانی) لە سلێمانی بەسەر ( یەكێتی و نەوەی نوێ و پارتی)دا دابەش دەكرێ و یەكێتی لە 8 كورسیيەوە دەبێتە ١٣ كورسی و نەوەی نوێ لە 2 كورسیيەوە دەبێتە ٣ كورسی و پارتیش لە یەك كورسیيەوە دەبێتە ٢ كورسی . 
هەریەك لە (عومەر عینایەت و بێستون فایەق) ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان شیكاریەكیان بۆ ئەگەری بایكۆتی لایەنەكان بۆ پەرلەمانی عێراق كردووە، ئەگەر كاندیدی سەركەوتوو ئامادەی سوێند خواردن نەبێ و نەچێتە دانیشتنەكانی پارلەمان، ئەوا بە رێوشوێنە دیاری كراوە یاساییەكان بەپێی ریزبەندی دەنگەكان كەسێكی تر لە لیستەكەی خۆی لە شوێنی دادەنرێ، ئەگەر كاندیدی سەركەوتوو سوێندی خوارد و بوو بە پارلەمانتار و دواتر پابەند نەبوو یان دەستیلەكاركێشایەوە یان كۆچی دوای كرد، ئەوا دیسان بە ھەمان رێگا كەسێكی تری لیستەكەی جێی دەگرێتەوە بەڵام حاڵەتی بایكۆتی بەكۆمەڵی لیستێك و كشانەوەی تەواوەتی لە خولی ھەڵبژاردنی پەرلەمان حەڵەتێكی تایبەتەو لەدەستورو یاسای ھەڵبژاردن و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراقیشدا باس نەكراوە، ئەوەی یاسای ھەڵبژاردن چەسپاندویەتی كورسیيەكانی پەرلەمان و ژمارەی كورسی پارێزگاكانە كە لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوان دانراوە و چەند كەس (دەنگدەر) بەشداری بكات و چەند (لیست) كێبركێ بكەن پێویستە ئەو كورسیيە دیاری كراوانە پڕ بكرێنەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 10 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟