سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

"كۆمەڵی ئیسلامی دان بە ئەنجامی هەڵبژاردندا نانێت"

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 ئایار 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی ئاشكرایكرد، كۆمەڵی ئیسلامی دان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایاردا نانێت.
شوان رابەر ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، كۆمەڵ دان بەو ئەنجامە فەرمیانەدا نانێت كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بڵاویكردنەوە.
لە لێدوانێكدا بۆ سایتی سۆمەریەنیوز، شوان رابەر ئاماژە بەوەدەكات، ئەو دەنگانەی كۆمەڵی ئیسلامی كە كۆمسیۆن بڵاویكردەوە، دەنگی راستەقینەی كۆمەڵ نییە و ئەنجامێكی شێوێندرا و ساختەكراوی پێشوەختە، كۆمەڵ سورە لەسەر گەڕاندنەوەی دەنگە دزراوەكانی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەموو بژاردەكان لەبەردەم كۆمەڵی ئیسلامیدا كراوەن لەوانە بژاردەی بەشدارینەكردن لە پەرلەمانی عێراق و كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی، كۆمەڵ لەبارەی ئەو بژاردانەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی تردا گفتوگۆ دەكات.
دوێنێ ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كۆبونەوەی نائاسایی كرد، بەڵام بەیاننامەی كۆتایی ئەو كۆبونەوەیە هیچ ئاماژەیەكی بۆ بایكۆتكردنی پرۆسەی سیاسی نەكردووە، ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبەكەش تائێستا كۆنەبوەتەوە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی