سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بارزانی: دەبێت كۆمسیۆن گومانەكان بڕەوێنێتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئایار 2018

بارزانی: دەبێت كۆمسیۆن گومانەكان بڕەوێنێتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوكردەوە.
لە پەیامەكەدا بارزانی دەڵێت" هەڵبژاردنەكانیش هەندێ نیگەرانی و گومان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامەكانیدا هەیە. بۆ نەهێشتنی گومان و ناڕەزاییەتەكان پێویستە كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق هەنگاوی پێویست بنێت.
لەبارەی چۆنیەتی بەشداریكردنی كوردیش لە پەرلەمان و حكومەتی داهاتووی عێراق، بارزانی داوا دەكات" لایەنە كوردستانییەكان ئەمجارە لە بەغداد پێكەوە بن و یەكڕیز بن بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان نەكەنە قوربانیی هەندێ دەستكەوتی كاتی و سیاسیی و حزبی".
بارزانی ئاماژە بەوەدەكات، ئەوان پێیان باشە بە دیالۆگ لەگەڵ بەغداد بەردەوام بن هەتا دەگەنە ئەنجامێك. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 17 کاتژمێر

سەبارەت بە بازگە

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

گفتوگۆی درەو تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندن

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن 2027-2026