سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كۆمسیۆن: هەڕەشەی كوشتن لە سەعید كاكەیی كراوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 ئایار 2018

كۆمسیۆن: هەڕەشەی كوشتن لە سەعید كاكەیی كراوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا )

ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی بە " درەو میدیا" گەیشتووە، رایگەیاند دكتۆر سەعید كاكەیی یەكێك لە ئەندامەكانی ئەنجومەنی كۆمسیاران لەلایەن یەكێك لە و لایەنە سیاسیانەی كە زیانی بەركەوتووە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكاندا هەڕەشەی كوشتنی لێكراوە لەخۆی و خێزانەكەی و ناچاركراوە دەستلەربكێشێتەوە و لە میدیاكانەوە بۆ چەند مەبەستێكی ئەو لایەنە سیاسییە دەربكەوێت.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سەلامەتی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی کۆمسیاران دەخاتە ئەستۆی ئەو لایەنەی کە هەڕەشەی لێکردووە، بەبێ ئەوەی ناوی ئەو لایەنە ئاشکرابکات.

لە بەرامبەریشدا سەعید كاكەیی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەو بەیاننامەیەی كۆمسیۆنی رەتكردەوە و رایگەیاند هیچ هەڕەشەیەكی لەسەر نییە و كەس هەڕەشەی لێ نەكردووە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 16 کاتژمێر

سەبارەت بە بازگە

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

گفتوگۆی درەو تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندن

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن 2027-2026