سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

درەو میدیا ناوی بەشێك لە كاندیدە دەرچووەكان بڵاودەكاتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 ئایار 2018

درەو میدیا ناوی بەشێك لە كاندیدە دەرچووەكان بڵاودەكاتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا)
بەپێی زانیاریەكانی " درەو میدیا"  ناوی كاندیدە دەرچووەكانی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بەم شێوەیە:

یەكەم/ هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری 
لە پارێزگای سلێمانی یەك كاندیدی دەرچووە و كە ( 44976 ) دەنگی بەدەستهێناوە
كاندیدی دەرچوو: د. رێبوار كەریم سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی  لە سلێمانی 
لە پارێزگای هەولێر یەك كاندیدی دەرچووەو كە ( 49266 ) دەنگی بەدەستهێناوە
كاندیدی دەرچووە: د. عەبدولباری عەبدوڵا سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی لە هەولێر 

دووەم/ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان 
لە پارێزگای سلێمانی یەكگرتوو یەك كورسی و ( 29161 ) دەنگی بەدەستهێناوە
كاندیدی دەرچوو: د. شێركۆ جەودەت... زانیاریەكان باس لە د. موسەناش دەكەن، بەڵام دەوترێت ئەگەری دەرچونی د. شێركۆ زیاترە سەرچاوەكانی یەكگرتوو باس لەوە دەكەن د. موسەنا دەنگی زۆری هێناوە بەڵام دەستكاری دەنگەكانی كراوە  بەڵام ئەگەر دەستكاری دەنگی د. موسەنا نەكرابێت ئەوا د. موسەنا دەردەچێت 
لە پارێزگای دهۆك یەكگرتووی ئیسلامی یەك كورسی و ( 48300) دەنگی بەدەستهێناوە 
كاندیدی دەرچوو: دكتۆر جەمال كۆچەر سەرۆكی لیستی یەكگرتووە لەو پارێزگایە

سێیەم/ كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان 
لە پارێزگای سلێمانی یەك كورسی و ( 49343 ) دەنگی بەدەستهێناوە
كاندیدی دەرچوو: ئەحمەد حاجی رەشید سەرۆكی لیستی كۆمەڵە لە پارێزگای سلێمانی 
لە پارێزگای هەولێر یەك كورسی و ( 35741 ) دەنگی بەدەستهێناوە
كاندیدی دەرچوو: د. سەلیم شوشكەیی
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە