سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئێران دەیەوێت یەكێتی و مالیكی و عەبادی و عامری و حەكیم حكومەت پێكبهێنن

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 ئایار 2018

ئێران دەیەوێت یەكێتی و مالیكی و عەبادی و عامری و حەكیم حكومەت پێكبهێنن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا)
ئێران هەوڵدەدات بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق نوری مالیكی و هادی عامریی و حەیدەر عەبادی و عەممار حەكیم لە هاوپەیمانێتییەكەدا كۆبكاتەوە و سەدر پەراوێز بخرێت.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە راپۆرتێكیدا رایگەیاند:" ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی گفتوگۆی لەگەڵ سەركردە شیعەكاندا گفتوگۆ و كۆبوونەوەی دەستپێكردووە لە پێناوی پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانیی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق."
بە گوێرەی ئاژانسی " فرانس پرێس" سولەیمانی دوێنێ‌ سێشەممە لەگەڵ سەركردە شیعەكاندا دوو كۆبوونەوەی كردووە."
ئاژانسەكە لەسەر زاری سەرچاوەیەكەوە كە ئامادەی  دوو كۆبوونەوەكە بووە بڵاویكردەوە:" تاران هەوڵدەدات بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەكی فراوان و هەوڵیشدەدات بۆ یەكگرتنەوەی هەردوو باڵەكەی حزبی دەعوەی نوری مالیكی و حەیدەر عەبادی بۆئەوەی لەگەڵ لیستی فەتح كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات و عەممار حەكیم و یەكێتی نیشتمانی كوردستان هاوپەیمانێتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ پێكبهێنن."

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 15 کاتژمێر

سەبارەت بە بازگە

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

گفتوگۆی درەو تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندن

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن 2027-2026