سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

قەرەجەكان دەنگیان بە پارتی داوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 ئایار 2018

قەرەجەكان دەنگیان بە پارتی داوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
قەرەچەكانی هەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان داوە.
یونس زاهیر سەرۆك هۆزی قەرەچەكان لە هەرێمی كوردستان و پارێزگای نەینەوا ئاشكرایكرد" هەموو ئەندامانی هۆزەكەیان دەنگیان بە پارتی دیموكراتی كوردستان داوە، لە پارێزگای كەركوكیش وەكو پشتیوانی لە هەڵوێستی پارتی كە پرۆسەی هەڵبژاردنی بایكۆت كرد، ئەوان دەنگیان نەداوە".
یونس زاهیر لە لێدوانێكدا بۆ سایتی سۆمەریەنیوز، لەبارەی هۆكاری دەنگدانیان بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت" پارتی بایەخ بە قەرەچەكان دەدات و هەوڵ بۆ باشكردنی ژیانیان دەدات.
باسی لەوەشكردووە، ئێستا هۆزی قەرەچ ئامادەكاری دەكات بۆ سازدانی ئاهەنگ بەبۆنەی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە.
قەرەچ یاخود (دۆم) كە بە عەرەبی پێیان دەوترێت (كاولی) بەگوێرەی هەندێك سەرچاوەی مێژویی ریشەیان دەگەڕێتەوە بۆ هیندستان، ئەم هۆزە زمان و سەمای تایبەت بەخۆیان هەیە، وەك باس دەكرێت تاوەكو ساڵی 2005 ژمارەیان لە عێراق (50 هەزار) كەس بووە، قەرەچەكان زۆربەیان لە گوندو دەوروبەری شارەكان دەژین.
لە چەندین شاری عێراقی قەرەچەكان بونیان هەیە، دوای روخانی رژێمی سەددام لە 2003، لە باشوری بەغدادی پایتەخت بە دوری 100 كیلۆمەتر شارۆچكەیەك هەبوو بەناوی (كاولی) زۆربەی دانیشتوانەكەی قەرەچ بوون، بەڵام بە بەهانەی ناپەسەندی رەوشتەوە، سوپای مەهدی سەربە رەوتی سەدر هێرشی كردەسەر ئەو شارۆچكەیەو وێرانی كرد.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە