سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پارتی لە لیستەكەی موقتەدا سەدر لە بەغداد كاندیدێكی هەبووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 ئایار 2018

پارتی لە لیستەكەی موقتەدا سەدر لە بەغداد كاندیدێكی هەبووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا)

پارتی دیموكراتی كوردستان لە لیستی " سائرون" لە بەغداد كە موقتەدا سەدر سەرۆكایەتی دەكات كاندیدێكی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەبووە و بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەكانیش ئەو كاندیدەیان دەنگی پێویستی هێناوە و دەرچووە.
هێمن هەورامی راوێژكاری مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تویتێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، كاندیدێكیان بەناوی ئازاد شافی لە لیستی " سائرون"ی موقتەدا سەدردا لە بەغداد هەبووە و بە گوێرەی ئەنجامە نافەرمییەكان (6153) دەنگی بە دەستهێناوە و دەرچووە.
ئەم زانیارییانەی هێمن هەورامی لە كاتێكدایە میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەماوەی رابردوودا هێرشێكی توندیان كردە سەر ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی و سروە عەبدولواحید ئەندامی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان كە خۆیان لەسەر دوو لیستی بەغداد كاندیدكردبوو، هەرچەندە سروە عەبدولواحید دواتر كشایەوە.

 

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”

null
١٢ ئاب ٢٠٢٦

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا