سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كێ بوون هێرشیانكردە سەر گردی زەرگەتە؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئایار 2018

كێ بوون هێرشیانكردە سەر گردی زەرگەتە؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا)

(هێرشی سەر گردی زەرگەتە دوای چەندین تەلەفۆن و شەڕە قسەی نێوان سەركردەكانی گۆڕان و یەكێتی بووە ) لە دوای كاتژمێر 8ی شەو دوای بڵاوكردنەوەی بەشێك لە ئەنجامی بەرایی دەنگەكان و راگەیەنراوی بزوتنەوەی گۆڕان كە ئامێری دەنگدانەكە هاكکراوە لەلایەن یەكێتیەوە، بافڵ تاڵەبانی تەلەفۆن بۆ سەركردەكانی گۆڕان دەكات و پێیان دەڵێت: پێویست ناكات بەو شێوەیە كاردانەوەتان هەبێت ئەوە ئەنجامەكەیە و پێویستە قبوڵی بكەن، بەرپرسانی گۆڕان پێی رادەگەیەنن ئەو ئەنجامە بە كێ قبوڵ دەكرێت، ساختەكاریش دەكەن بەو شێوەیە، بافڵ دەڵێت ئێمە پێمان باشە قبوڵی بكەن و ئیتر ئەوە ئەنجامەكەیە و تەواو، سەركردەكانی گۆڕانیش دەڵێن هەرگیز ئەو ئەنجامە قبوڵناكەین، پەیوەندییە تەلەفۆنیەكە كۆتایی دێت.( بەپێی وتەی سەركردەیەكی باڵای گۆڕان ) 
دوای نیو كاتژمێر شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی هێزەكانی 70ی یەكێتی و ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە تەلەفۆن بۆ سەركردەكانی گۆڕان دەكات و پێیان دەڵێت ئەو هەڵایەتان لە چیە ئەوە ئەنجامەكەیە و دەبێت قبوڵی بكەن، سەركردەكانی گۆڕانیش زۆر بە توندی وەڵامی دەدەنەوە و ماوەی زیاتر لە 20 خولەك شەڕە قسە و هەڕەشە لە نێوانیاندا روودەدات، لە كۆتاییدا شێخ جەعفەر بە سەركردەكانی گۆڕان دەڵێت: ئەگەر قبوڵی نەكەن دێینە سەرتان، سەركردەكانی گۆڕانیش دەڵێن بفەرموون وەرن چێتان لەدەست دێت بیكەن، دواتر شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بە هێزێكەوە دێتە سەر گردی زەرگەتەوە بە دۆشكە و ئاربیجی تەقە لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان دەكەن و بەتایبەتیش قاتی دووەمی بینای مەكۆی سەرەكی  بزوتنەوەی گۆڕان كە شوێنی دانیشتن و كۆبوونەوەكانی  نەوشیروان مستەفا بووە چەندین گولەی بەردەكەوێت و لە قاتی سێیەمی بیناكە كە ژووری سایتی سبەیە چەندین گولەی بەردەكەوێت، قاتی سەرەوەی بیناكە كە ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕانە ئەویش ژمارەیەك گولەی بەردەكەوێت، واتە هێرشەكە بە رێكخراوی بووە و تەقەكردنەكەش ئامانجدار  بووە، چونكە لەو كاتەدا لە قاتی دووەمی بیناكە لە شوێنی دانیشتنی نەوشیروان مستەفا وەفدی ( كۆمەڵ ، یەكگرتوو، هاوپەیمانی ، گۆڕان ) لە كۆبونەوەدابوون. 
لە بەرامبەر ئەو تەقانەی هێزەكەی شێخ جەعفەر پاسەوانانی مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕانیش وەڵامیان دەدەنەوە و بۆ ماوەیەك شەڕە تەقە دروست  دەبێت و ژمارەیەك  كەس برینداردەبن . 

ساتی تەقەكردن لە گردی زەرگەتە 


دواتر بزوتنەوەی گۆڕان داوا لە لایەنگرانی دەكات بۆ پارێزگاری لە گردی زەر گەتە بێنە گردەكە و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆری لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەچنە گردەكە بۆ پارێزگاری لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان، دوای شەڕە تەقەكەش سەركردەكانی بزوتنەوەی گۆڕان كە لە هەمان بینا دەبن كۆبونەوەكانیان چڕدەكەنەوە و بۆ پەیوەنیدكردن بە لایەنە پەیوەندیدارەكان بە تایبەتیش نەتەوە یەكگرتووەكان و حكومەتی عێراق و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، سەرەنجام رازی دەبن لیژنەیەكی باڵای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بێتە سلێمانی لێكۆڵینەوە لە دەنگەكان بكات و جارێكی تر دەنگەكان بە دەست ببژێردرێنەوە .  


...............
تەواوی زانیارییەكان لە سەركردەیەكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕانەوە وەرگیراوە ...

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

سەبارەت بە بازگە

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

گفتوگۆی درەو تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندن

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن 2027-2026