سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

نەوەی نوێ : ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن و پسولەکان دوورن لە ڕاستییەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 ئایار 2018

نەوەی نوێ : ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن و پسولەکان دوورن لە ڕاستییەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ رایدەگەیەنێت ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن و پسوڵەكان دوورن لە راستییەوە داواش لە لایەنەكانی تری دەرەوەی یەكێتی و پارتی دەكات بێنە پێش و پێكەوە كاربكەن لەسەر دەستكارینەكردنی دەنگە راستەقینەكانی ناو سندوقەكان و هەروەها ناو سێرڤەرەكە.

دەقی راگەیەندراوەکەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ:

هەرجەندە نەوەی نوێ لەسەر ئاستی هەمو کوردستان دوەمە و لە هەندێک لە شوێنەکان یەکەمە و لە کەرکوک دوەمە و لە هەولیر دوەمە، بەڵام ئێمە هێشتا بەم دووەمە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان رازی نین، کە دو حیزبی دەسەلات دەستکاری ئەنجام و پسولەکانیان کردوە ،بە تایبەت  یەکێتی لەسەر ئاستی سلێمانی و هەندێ ناوچەی تر دەسکارییەکی زۆری دەنگەکانی کردوە. بۆیە، هەمو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە ئەو پسوڵانەی دەدرێن بە چاودێرەکان و بڵاودەکرێنەوە، دورن لە راستیەوە و دو پارتی دەسەڵاتدار دەنگەکانیان زۆر زۆر کەمترە لەو ژمارەیەی بڵاویانکردووەتەوە و تەنها ئەمانە پسوڵەکەیان لە دەرەوەی سیستەمەکە و سێرڤەرەکە پرینت کردوە، بێ پشتبەستن بە داتا و زانیاری ناو سیستەمەکە و ناو سندوقەکان.
چاوەڕێی هەڵوێستی لایەنەکانی تری دەرەوەی (یەکێتی و پارتین)، کە بێنە پێش و پێکەوە کار بکەین لەسەر دەستکاری نەکردنی دەنگە راستەقینەکانی ناو سندوقەکان و هەروەها ناو سێرڤەرەکە.
وەک وتمان ، هەرچەندە ئەنجامەکەی  نەوەی نوێ رەنگە بە لای زۆرێکەوە سەپرایز بێت ، بەڵام هێشتا دڵنیاین سەد لە سەد کە ئەو ئەنجامانەی دو پارتی سەرەکی دورن لە راستیەوە و چاوەڕوانی ئەنجامی راستەقینەین لە کۆمسیۆنەوە بە فەرمی لە بەغدادەوە بڵاوبکرێتەوە بە پست بەستن بە ژمارەی راستەقینەی دەنگەکانی ناو سندوقەکە و هەروەها داتا و زانیاری ناو سێرڤەرەکە، ئەوکاتە هەڵوێستی کۆتایی خۆمان رادەگەیەنین.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ

١٢/٥/٢٠١٨

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

سەبارەت بە بازگە

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

گفتوگۆی درەو تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندن

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن 2027-2026