سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سبەی پارتی‌و یەكێتی لە هەولێر كۆدەبنەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 تشرینی دووەم 2020

سبەی پارتی‌و یەكێتی لە هەولێر كۆدەبنەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو):
سایتی (كوردستان 24)ی نزیك لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە زاری سەرچاوەیەكەوە ئاشكرایكرد، سبەینێ لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، مەكتەبی سیاسی پارتی‌و یەكێتی كۆدەبنەوە.
كۆبونەوەكە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم بەڕێوەدەچێت، شاندی یەكێتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكایەتی دەكات‌و لە ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێكدێت. 
شاندی پارتی پێكدێت لە هۆشیار زێباری‌و ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی.
ئەم كۆبونەوەیە دوای ئەوەدێت رۆژی هەینی بافڵ تاڵەبانی چووە هەولێرو نامەیەكی یەكێتی گەیاندە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی.
یەكێتی نیگەرانە لە رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەت لەگەڵ پارتی‌و دەڵێ رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكراوە، بەپێی زانیارییەكانی (درەو) لەنامەكەیدا بافڵ تاڵەبانی داوای لە پارتی كردووە دواین هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەو رێككەوتنەوە بە یەكێتی رابگەیەنێت.
بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی دواین پەرەسەندنی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی‌و پارتی، كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكە:

https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=7035

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 23 خولەک

ئەنجومەنی نوێنەران حكومەتی عێراق پابەند دەكات

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

عێراق چۆن نەوتەكەی دەیەگەیەنێتە بەرندەری جەیهان؟

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

تا ئێستا (307) هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان