سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بارزانی بڕوای بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نیە؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 ئایار 2018

بارزانی بڕوای بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نیە؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

هەموو سەركردە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان پەنجەی مۆركراویان بەرزكردەوە و داوای بەشداری هاوڵاتیانیان كرد لە هەڵبژاردنەكان، جگە لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ونبونی مەسعود بارزانی لە بانگەشەی هەڵبژاردن و ئێستاش لە پرۆسەی دەنگداندا نیگەرانیەتی لە رووداوەكانی رابردوو. 
بەپێی زانیارییەكان لە كۆبونەوەی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستاندا مەسعود بارزانی لەگەڵ ئەوە بووە كە  كورد بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا نەكات، بەڵام لەو هەنگاوەیدا سەركەوتوو نەبوو، بۆیە بڕیاریشیداوە بەشداری بانگەشەی هەڵبژاردن نەكات و چاوەڕوانیش ناكرێت بەشداری دەنگدانیش بكات.
ئەو ونبونەی مەسعود بارزانی لەدوای ریفراندۆمی 25ی ئەیلولی 2017 و روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر كە بە شكستی گەورە بۆ هەرێمی كوردستان ناوبرا.هەندێك سەرچاوەش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە بەشێكی ونبونەكەی  بارزانی پەیوەندی بە فشاری توندی نێودەوڵەتیەوە، بەوەی بە قسەی هیچ هێزوو وڵاتێكی نەكرد و ریفراندۆمەكەی كرد. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”

null
١٢ ئاب ٢٠٢٦

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا