سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەرپێچییەكانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت 

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 ئایار 2018

سەرپێچییەكانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا 

لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا لە بەشێك لە ناوەندەكانی دەنگدان سەرپێچی و پێشێلكاریكراوە، بەجۆرێك لە هەندێك ناوەندی دەنگداندا پشێوی زۆر دروست بووە، بەشێ لە سەرپێچی و پێشێلكارییەكان بەپێی وتەی چاودێرانی پرۆسەكە دەگەرێتەوە بۆئەوەی كە رێوشوێنەكانی ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە لە هەڵبژاردنەكانی پێشوو ئەویش بەهۆی ئامێر و تەكنەلۆجیای نوێوە و هاوكات رانەهاتنی چاودێرانی كۆمسیۆن لەگەڵ رێوشوێن و ئامێرەكانی دەنگداندا، بۆیە سەرپێچی و پێشێلكارییەكان خۆی لەچەندین شێوازدا بینیوەتەوە:
-    لە بەشێك لە بنكەكاندا دەنگدانی بە كۆمەڵ هەبووە
-    بەشێك لە بنكەكانی دەنگدان ئامێرەكان لە كاركەوتوون و بۆ ماوەیەك دەنگدان وەستاوە.
-    بەهۆی فشار و قەرەباڵغی زۆرەوە دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان داخراوە و دەنگدەران لە پەنجەرە و سەربانەوە چونەتە ناو بنكەكانی دەنگدانەوە
-    چونە ژوورەوەی مۆبایلی كامێرا و بە چەك و تفەنگەوە چونەتە ناو بنكەكانی دەنگدانەوە.
-    بانگەشەی بەشێك لە كاندیداكان لەناو بنكەكانی دەنگدان.
-    نەبوونی ناوی بەشێك لە دەنگدەرانی تایبەت 
 

https://www.facebook.com/drawmedia/videos/181608252668166/

https://www.facebook.com/MuhamadRauf76/videos/1783565905068434/

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

سەبارەت بە بازگە

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

گفتوگۆی درەو تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندن

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن 2027-2026