سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لە دەنگدانی تایبەتدا چەندین پێشێلكاری تۆماركراون

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 ئایار 2018

لە دەنگدانی تایبەتدا چەندین پێشێلكاری تۆماركراون

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئەمرۆ دەنگدانی تایبەت دەستی پێكردوو لە چەند بنكەو وێستگەیەكی دەنگدان پێشێلكاری كراون، 
پێشێلكاریەكان خۆی لە بانگەشەی كاندیداكان لەبەردەم بنكەكانی دەنگدان و چونەتە ژوورە بە چەكەوە و دروستكردنی پشێوی لە بنكەكانی دەنگداندا خۆی دەبێنیتەوە، كە لە نزیك یەكێك لە بنكەكانی دەنگدان لە سلێمانی كاندیدەكان بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەن، لە زاخۆ  هێزێكی ئەمنی بە چەكەوە چوونەتە ناو بنكەی چەمكورك كە دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەكانی تێدا بەڕێوەدەچێت.لە بنكەی پێنجی ئازار لە رانیە ژمارەیەك سەرباز بە چەكەوە چووونەتە ناو بنكەی دەنگدانەوەو كاری دەنگدانی تایبەتیان راگرتووە.
لەلایەن خۆشیەوە سەعید كاكەیی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی عێراق ئاگاداریەكی بڵاوكردوەتەوە و تیایدا هاتووە" تكایە هەر خروقاتێك دەبینن، بە بەڵگەوە تۆماری بكەن و بیكەنە سكاڵایەكی فەرمی و لە ڕێگای نووسینگەكانی كۆمسیۆنەوە (هۆبەی سكاڵا) بەرزیان بكەنەوە بۆ ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆن.
لەسەر ئاستی عێراقیش پێشێلكاری روویداوە، یەكێك لە بنكەكانی دەنگدانی تایبەت لە بەغدادی پایتەخت بۆ ماوەیەك داخرا بەهۆی ئەوەی زۆربەی دەنگدەرەكان كارتی دەنگدانیان نوێ نەكردبووەوە.
لەلایەكی ترەوە بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، عەبادی فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ كرد، لێكۆڵینەوە بكات لە بارەی ئەو قسانەی كە باسلەوەدەكەن محەمەد حەلبوسی پارێزگاری ئەنبار ئۆتۆمبیلی وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی ئەنباری بەكارهێناوە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی عێراق، بنكەكانی دەنگدانی تایبەت بە رەوەندی دەرەوە لە توركیا رێگەیان لە بریكاری قەوارە سیاسییەكان و چاودێران گرتووە بچنە ناو بنكەكانەوە.
بەپێی قسەی یەكێك لە بریكاری قەوارە سیاسییەكان، لە بنكەی دەنگدانی نوسینگەی كادیكۆ لە شاری ئیستەنبوڵ، دەنگدەران بە پێنوسی ئاسایی دەنگیانداوە نەك بەو پێنوسەی كە كۆمسیۆنی تەرخانكردووە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 20 خولەک

الجيش العراقي والحشد الشعبي يهددان بشن هجوم على وحدات مقاومة شنگال (YBŞ) بعد العاشر من مارس

null
پێش 1 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
پێش 21 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟