سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی كوردستانی بەرەو روسیا بەجێهێشت

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 ئایار 2018

نێچیرڤان بارزانی كوردستانی بەرەو روسیا بەجێهێشت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

لە گەرمەی بانگەشەی هەڵبژاردندا و لە كاتێكدا كە تەنها سێ‌ رۆژی ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەرێمی كوردستانی بەجێهێشت و گەیشتە مۆسكۆی پایتەختی روسیا.
سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێم بە میدیاكانی پارتی راگەیاندووە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆكایەتی وەفدێكی هەرێم گەیشتوەتە مۆسكۆ و بڕیارە لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی روسیا و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.
دزەیی ئاشكراشیكردووە نێچیرڤان بارزانی لەلایەن بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیا روزنەفتی روسیاوە بانگهێشتی مۆسكۆ كراوە و ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم یاوەری دەكات.

کۆمپانیای " روزنەفت" کۆمپانیایەکی گەورەی بواری نەوت و وزەیە و بەشێکی زۆری خاوەندارێتییەکەی هی حکومەتی روسیایە و لە هەر‌ێمی کوردستان وەبەرهێنانی کردووە و بۆری هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کۆنترۆڵکردووە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

سەبارەت بە بازگە

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

گفتوگۆی درەو تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندن

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن 2027-2026