سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دەنگەكانی یەكێتی لە سلێمانی 1992 بۆ 2014 بەرێژەی 25% كەمیكردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 ئایار 2018

دەنگەكانی یەكێتی لە سلێمانی 1992 بۆ 2014 بەرێژەی 25% كەمیكردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئەگەرچی پارێزگای سلێمانی شوێن و پێگەی دەنگی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بوو، بەڵام لە ئێستادا یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئاستی دەنگەكانی نزیك بۆتەوە لە دەنگی هێزە بچوكەكان ، بە جۆرێك رێژەی دەنگەكانی  یەكێتی لە 1992 بۆ 2014 بە رێژەی ( 25%) كەمیكردووە، بە جۆرێك لە یەكەم خولی پەرلەمانی كوردستان كە (450000 ) كەس مافی دەنگدانی هەبوو، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان (207168) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی (59.9%) بەڵام لە هەڵبژاردنی 2014ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە ( 1168459 ) كەس مافی دەنگدانی هەبوو، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان (318723) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (35.2%)بەو پێیەش ژمارەی دەنگەكانی یەكێتی لە پارێزگای سلێمانی لەماوەی 22 ساڵدا بەرێژەی ( 25%) كەمیكردووە .
لە هەڵبژاردنی 2005 ی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی (485718) بەرێژەی ( 65.9% ) 
بەڵام لە هەڵبژاردنی 2010 ی ئەنجومەنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یەكێتی لە پارێزگای سلێمانی (237379) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی  (28.5%) .
لە 30ی نیسانی 2014 دوو هەڵبژاردن كرا ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاكان، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە سلێمانی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا (318723) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی ( 35.2%) و لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ( 394265 ) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی ( 33%) 
بەو پێیەش دەنگەكانی یەكێتی  لە پارێزگای سلێمانی لە 1992 بۆ 2014 بەرێژەی ( 25%) كەمیكردووە .
پێشبینی دەكرێت یەكێتی لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا دەنگەكانی پێشوی نەهێنێتەوە،بەو پێیەی سەرەرای خراپی ئەدای لە حكومەت و لە گۆڕانكاریەكاندا، لیستی هاوپەیمانی د. بەرهەمیش درووست بووە، چاوەڕوان دەكرێت بەشێك لە دەنگەكانی بەرێت.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 19 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 21 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات