سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لە 1992 بۆ 2014 دەنگی پارتی لە سلێمانی 16% كەمیكردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 ئایار 2018

لە 1992 بۆ 2014 دەنگی پارتی لە سلێمانی 16% كەمیكردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

لەگەڵ ئەوەی بەردەوام رێژەی دەنگی دەنگدەران لە پارێزگای سلێمانی زیاد دەكات بەڵام رێژەو ژمارەی دەنگەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە جێگەی خۆیەتی و رێژەی دەنگەكانی بەردەوام كەمی كردووە، بە جۆرێك رێژەی دەنگەكانی لە 1992 بۆ 2014 بە رێژەی ( 16%) كەمیكردووە، بە جۆرێك لە یەكەم خولی پەرلەمانی كوردستان كە (450000 ) كەس مافی دەنگدانی هەبوو، پارتی دیموكراتی كوردستان (92449 ) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی (26.6% ) بەڵام لە هەڵبژاردنی 2014ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە ( 1168459 ) كەس مافی دەنگدانی هەبوو، پارتی دیموكراتی كوردستان ( 93410 ) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی ( 10.5%) بەو پێیەش ژمارەی دەنگەكانی لە پارێزگای سلێمانی لەماوەی 22 ساڵدا بەرێژەی ( 16%) كەمیكردووە .
لە هەڵبژاردنی 2005 ی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی (91578 ) بەرێژەی ( 12.4% ) 
بەڵام لە هەڵبژاردنی 2010 ی ئەنجومەنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی (82121 ) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی  ( 9.85% ) .
لە 30ی نیسانی 2014 دوو هەڵبژاردن كرا ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاكان، پارێتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا ( 86655 ) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی ( 9.6%) و لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ( 93410 ) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی ( 10.5%) 
بەو پێیەش دەنگەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی لە 1992 بۆ 2014 بەرێژەی ( 16%) كەمیكردووە .
پێشبینی ناكرێت پارتی لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا دەنگەكانی پێشوی بهێنێتەوە، بەڵام زۆریش كەمناكات و لە نێوان 80 بۆ 90 هەزار دەنگ بەدەست دێنێتەوە، چونكە بە درێژایی هەڵبژاردنەكانی رابردوو دەنگەكانی لەو نێوانەدا بووە. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی