سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئێران لەرێگەی باڵیۆزخانەی عێراقەوە مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 ئایار 2018

ئێران لەرێگەی باڵیۆزخانەی عێراقەوە مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

وەزیری پیشەسازی ئێران سەردانی هەولێری كرد و پێكهێنانی لیژنەیەكی ئابوری لەنێَوان ئێران و هەرێمی كوردستان راگەیاند.
محەمەد شەریعەتمەداری وەزیری پیشەسازی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ عەلی سندی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بەوەكالەت رایگەیاند، ئەو یاداشتەی كە لەگەڵ هەرێمی كوردستان ئیمزا كراوە دەرفەت بە هەردوولا دەدات گەشە بە هەماهەنگییە دوو قۆڵییەكانیان بدەن.
وەزیری بازرگانی ئێران وتی: لیژنەیەكی ئابوریی هاوبەش پێكهێنراوە بۆ چاودێریكردنی رێككەوتنەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، هەماهەنگی نێوان ئێران و هەرێم لەرێگەی حكومەتی عێراق و باڵیۆزخانەكانی عێراق و ئێرانەوە دەبێت لە بەغداد و تاران.
رۆژی چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی ئاشكرایكرد، هەوڵ لەئارادایە بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی بازرگانی ئازاد لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئێراندا، گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغداد رۆڵیان هەبووە لە چارەسەركردنی هەندێك كێشەی تایبەت بە رێڕەوە سنورییەكان.
رۆژی چوارشەممە كۆنگرەی پەرەپێدانی ئابوریی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران لە هەولێر بەڕێوەچوو، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی عێراق یەكێك بوو لەو كەسانەی كە بەشداری كۆنگرەكەی كرد.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 12 کاتژمێر

سەبارەت بە بازگە

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

گفتوگۆی درەو تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندن

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن 2027-2026