سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كۆمپانیایەكی ئیماراتی سكاڵا لای مەكتەبی سیاسی دەكات 

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 ئایار 2018

كۆمپانیایەكی ئیماراتی سكاڵا لای مەكتەبی سیاسی دەكات 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

كۆمپانیای " BMJ Industries " ئیماراتی كە كۆمپانیایەكی گەورەی تایبەت بە توتن و جگەرەیە و خاوەنی چەندین براندی بازرگانییە، فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق تۆمەتباردەكات بەوەی كە پۆستەكەی بەكارهێناوە بۆ بەرژەوەندی كۆمپانیایەكی عێراقی كە برازایەكی فوئاد مەعسوم و هاوسەرەكەی خاوەندارێتی دەكەن.
ئەو كۆمپانیا ئیماراتییە لە نامەیەكی رەسمیدا سكاڵای خۆی لەو پرسەدا  گەیاندووەتە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و داوادەكات كاربكەن بۆئەوەی دەستوەردانی فوئاد مەعسوم لە بەرژەوەندی كۆمپانیای برازاكەی رابگرن لە دادگاكانی عێراقدا.
 ئەمەش دەقی سكاڵاكەیە:
بەڕێزان لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی بەڕێز
بابەت: سكاڵا
ئێمە لە كۆمپانیای بی ئێم جی ئیندەستریز " BMJ Industries " ی ئیماراتی یەكێكین لە كۆمپانی گەورەكانی بەرهەمهێنەری بەرهەمەكانی توتن  لە نێویشیدا جەگەرە، هەروەها خاوەنی چەندین براندی بازرگانین، یەكێك لەو براندە بازرگانیانە جگەرەی " ماك MAC " لە ژمارەیەك وڵاتادا  كە عێراقیش لە خۆدەگرێت.
ئێمە جگەرەی " MAC" هەناردەی بازاڕەكانی عێراق دەكەین بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە، كۆمپانیای " خیرات المنافع" بۆ  بازرگانی گشتی و گواستنەوە دەستدرێژی كردووەتە سەر براندە بازرگانییەكەمان (  MAC  )  لە سەرەتای ساڵی 2017ەوە و كەوتوەتە كێبركێییەكی نامەشروع  و كێشەی یاسایی و دادوەریی  لە تۆماریی براندە بازرگانییەكان لە وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان و دادگاكانی بەغدا بۆ دروستكردووین.
بوونی كێبركێ نامەشروع  پەنابردن بۆ دادگاكان بەلای ئێمەوە كارێكی ئاساییە، ئەگەر كاروبارەكان بە شێوەیەكی یاسایی بڕۆن و رێڕەوی ئاسایی و چوارچێوەی یاسایی وەربگرێت، ئێمە باوەڕمان بە مافی خۆمان و هاوسەنگی  دادوەری عێراق هەیە كە رێگە بە هیچ كەسێك نادات بیر لە دەستوەردان لە كاروبارەكانیدا بكات، بەڵام ئەوەی بەلای ئێمەوە ئاسایی نییە ، كۆمپانیای " خیرات المنافع"  بۆ بازرگانی گشتی و گواستنەوە كە خاوەنەكەی ( حەیدەر سەباح فەیلی) هاوسەری ( نەورۆز محەمەد مەعسوم)ە  كە برازای سەرۆك كۆماری عێراق و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ( فوئاد مەعسوم)ە، و ئەمەی دواییان پشتیوانیان لێدەكات و سەرچاوەكانی لە سەرۆكایەتی كۆمار بەكاردەهێنێت بۆ دەستوەردان لەو كێبركێ نامەشروعە و كاریگەریی خستنە سەر دەسەڵاتی دادوەری و سەر دادگای تەمییزی فیدراڵی  بۆئەوەی دۆسییەی ژمارە "  7102/ب/ 603 لە بەرژەوەندی كۆمپانیای " خیرات المنافع " یەكلایی ببێتەوە و سەرۆك كۆماری ئامرازەكانی گواستنەوە و كاتی بینینی لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكانی عێراق و لەگەڵ سەرۆكایەتی دادگای تەمییزی عێراقی بۆ برازاكەی و هاوسەرەكەی بۆ دیاریكردووە، هەروەها سكرتاریەتی سەرۆكایەتی كۆماری خستەوەتە خزمەتی ئەو كۆمپانیایە  بۆ ئەوەی نوسراوی كۆمپانیای " خیرات المنافع" رادەستی وەزیری پیشەسازی و كانزاكانی عێراق بكرێت لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیراندا، لەبەرئەوەی ئەو رەفتارانە پێچەوانەی بنەماكان و كاروانی خەباتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بنەماكانی دیموكراتیەت و دەستور و یاساكانی عێراقن، هەروەها لادانە لە كاروانی فەخامەتی سەرۆك كۆماری پێشوو خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی، لەبەرئەوە داوا لە بەڕێزتان دەكەین وەرنە ناو كێشەكە و رێگە لە سەرۆك كۆمار و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی  كوردستان " فوئاد مەعسوم" بگرن كە پۆستەكەی بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەكاربهێنێت و رێگەی مەدەن دەستوەربداتە دەسەڵاتی دادوەری  بۆئەوەی دۆسییەكە رێڕەوی ئاسایی و یاسایی خۆی وەربگرێت.
          لەگەڵ رێز و سوپاسی زۆرمان
كۆمپانیای ( MBJ Indstise )
1/5/ 2018

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

سەبارەت بە بازگە

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

گفتوگۆی درەو تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندن

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن 2027-2026