سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

عەبادی: دەمانەوێت دەسەڵاتی فیدراڵی لە كەركوك هەبێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 نیسان 2018

عەبادی: دەمانەوێت دەسەڵاتی فیدراڵی لە كەركوك هەبێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی ئیئتیلافی سەركەوتن (النصر) لە وتەیەكدا لە كەركوك رایگەیاند، كەركوك وەكو عێراقێكی بچوكراوەیە.
عەبادی وتی: كەركوك شاری لێبوردەییە و دەمانەوێت دادپەروەری بەدیبهێنین و هەموو هاوڵاتیان تێیدا هەست بە ئاسایش بكەن.
عەبادی كە هاوكات فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراقە سەردانی فەرماندەیی دووی ئۆپراسیۆنی تایبەتی كرد لە پارێزگای كەركوك كە ئەو فەرماندەییە بەرپرسیارە لە دۆسیەی ئەمنی كەركوك.
لەبارەی دۆسیەی ئەمنی كەركوكەوە عەبادی ئاماژەی بەوەكرد، هێزەكانیان هاوڵاتیانی هەموو پێكهاتەكان دەپارێزن، ئەوان دەیانەوێت دەسەڵاتی فیدراڵی لە كەركوك هەبێت، هەموو هێزەكانیش بەپێی دەستور هێزی فیدراڵین.
عەبادی هەر لەم سەردانەیدا بۆ كەركوك سەردانی ماڵی ژمارەیەك لەو ئەفسەرانەی كرد كە لە شەڕی دژ بە داعشدا كوژراون.
لەدوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و كشانەوەی هێزی پێشمەگە لە كەركوك، ئەمە یەكەمجارە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی كەركوك بكات.

وێنەكانی سەردانى عەبادی بۆ كەركوك:

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی