سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

یەكێتی مەكتەبێكی تر زیاد دەكات 

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 کانوونی دووەم 2020

یەكێتی مەكتەبێكی تر زیاد دەكات 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان مەكتەبێك بۆ كاروباری حكومەت و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكانی درووست دەكات.
راهی رەهبەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە (درەو)ی راگەیاند: بەشێك لە ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان یاداشتێكیان ئاراستەی لیژنەی هەمواری پەیڕەوەی ناوخۆی یەكێتی كردبوو و تیایدا داوایانكردبوو كاروباری حكومەت و پەرلەمانیش هاوشێوەی بەشەكانی دیكەی یەكێتی رێكبخرێتەوە، چونكە ئەو بارودۆخەی بەسەر ناوەندەكانی یەكێتی هاتبوو، بەهەمان شێوەش بەسەر فراكسیۆنەكانی یەكێتیش هاتووە بۆیە پێویست بە درووستكردنی مەكتەبێك دەكات بۆ سەرپەرشتیكردنی كاروباری حكومەت و پەرلەمان.
سەبارەت شێوەو فۆرمی پێكهاتەی ئەو مەكتەبە ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەی بەوەكرد: ئەندامانی لیژنەی پەیڕەو  یاداشتەكەی فراكسیۆنی یەكێتیان پەسەندكردووەو لە پەیڕەودا جێگیریانكردووە بەناوی ( مەكتەبی كاروباری حكومەت و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكان) كە لە دوو بۆرد پێكدێت ( بۆردی حكومەت، بۆردی پەرلەمان)و دوو ئەندامی ئەنجومەنی گشتی یەكێتی سەرپەرشتی دەكەن و ئەندامێكی سەركردایەتی گشتیش دەبێتە بەرپرسی مەكتەبەكە بەو پێیەش سێ ئەندامی ئەنجومەنی گشتی بەڕێوەی دەبەن. 
لیژنەیەكی (19) كەسی راسپێردراوە بۆ هەمواركردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی و بەپێی زانیارییەكانی (درەو) پەیڕەوەكە ئامادەیەو لە كۆبونەوەی رۆژی شەممەی داهاتووی ئەنجومەنی گشتی یەكێتی دەنگی لەسەر دەدرێت.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٢٣ ئەیلوول ٢٠٢٦

تەسنیم: دەبێت عێراقچی داوای لێبوردن بكات

null
٢٣ ئەیلوول ٢٠٢٦

هەفتەی رابردوو رابردوو دوو ئەندامی كەجەكە چوونەتە ئیمرالیی

null
٢٢ ئەیلوول ٢٠٢٦

پێشمەرگە لە نێوان میراتی خەبات و ئاڵنگاری کاری دامەزراوەییدا