سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

هـــــەڵبژاردن چــــی لــــــە دونیای ئێمە گۆڕیوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 نیسان 2018

هـــــەڵبژاردن چــــی لــــــە دونیای ئێمە گۆڕیوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

راپۆرتی شیكاری: محەمەد رەئوف 

ئێستا پرسیاری جەوهەری لای هاوڵاتیانی كوردستان ئەوەیە، ئایا هەڵبژاردن گرنگی ماوە، ئایا هەڵبژاردن چی لەژیانی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی خەڵكی گۆڕیوە، لەكاتێكدا هەڵبژاردنەكان گۆڕانیان لە ئاست و رێژەی دەنگ و كورسی هێزەكاندا درووست كردووە، بۆچی گۆڕانگاری لە نەخشەی سیاسی و پێگەو دەسەڵاتی هێزەكاندا درووست نەكردووە. سەرەرای ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن بەهۆی ساختەكاری و ناوی دوبارەو مردوو، ناشرین كراوە، بەڵام هەڵبژاردنەكان كاریگەریان لەسەر زیادكردن و كەمكردنی دەنگ و كورسی حیزبە سیاسیەكان درووست كردووەو نەخشەی سیاسی هێزەكان گۆڕانكاری گەورەی بەسەردا هاتووە، ئەگەرچی ئەو گۆڕانكاریانەی كە هەڵبژاردنەكان دروستیان كردوون كاریگەری زۆریان لەسەر سیستمی حوكمرانی و دەمو چاوی حكومەت درووست نەكردووە. 
هەڵبژاردن و نەخشەی سیاسی هێزەكان 
لە هەرێمی كوردستان سەرەرای سێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دوهەڵبژاردنی پارێزگاكان، چوار هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كراوە ( 1992 ، 2005 ، 2009 ، 2013 )، لێرەدا بەووردی ئاستی دەنگ و كورسی هێزە سیاسیەكان دەخەینە روو لەو چوار هەڵبژاردنەی پەرلەمانی كوردستاندا، كە لەماوەی 21 ساڵەدا چی گۆڕانكاریەك بەسەر دەنگ و كورسی ئەو هێزانەدا هاتووە، لە هەڵبژاردنی 1992 دا كە ( 1 ملیۆن و 112 هەزار ) كەس مافی دەنگدانی هەبوو ( 971 هەزارو 953 ) كەس دەنگیاندا بەرێژەی ( 87.4% )، هەرچەندە  (لە هەڵبژاردنی 1992 لە پارێزگای دهۆك 178 هەزار كەس مافی دەنگدانی هەبوو 198 هەزار كەس دەنگیدا واتا رێژەكە 111% بوو ) بەڵام بەهۆی دیاریكردنی رێژەی 7% بۆ چونە پەرلەمان ئەویش بەپێی بڕگەی 3 لەمادەی 36ی یاسای ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستان، 7 لیست بەشداریان تێدا كردوو تەنها لێستی یەكێتی و لیستی پارتی ئەو رێژەیەیان تێپەراندوو چونە پەرلەمانەوەو دواتر دەنگەكانی ئەو لیستانەشیان بەسەر خۆیاندا دابەشكرد كە رێژەی 7% یان نەهێنابوو لە هەڵبژاردنی 1992 دا لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان (  438339) بەدەستهێنابوو بەرێژەی (44.517% ) و لیستی یەكێتی (423682 ) بەرێژەی ( 44.033% ) بەڵام ئەو لیستانەی نەچونە پەرلەمانەوە لیستی بزووتنەوەی ئیسلامی (49073 ) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی (5.100% ) و كە زۆرترین دەنگی دوای لیستی یەكێتی و پارتی هێناو نەچووە پەرلەمانەوە دواتریش لیستی سۆسیالیست (24867 ) دەنگ بەرێژەی( 2.584% ) بەدەستهێناو لیستی پارتی گەل (21106 ) بەرێژەی ( 2.193% )، لیستی حیزبی شیوعی(  9902 ) بەرێژەی (1.029% ) بەدەستهێناو لیستی دیموكراتخواز و بێلایەنەكانیش (500 ) بەرێژەی (0.519% ) بەدەستهێنا كۆی گشتی دەنگی ئەو لیستانەی كە نەچونە پەرلەمانەوە ( 105517 ) دەنگ بوو كە بەهۆی یاسای هەڵبژاردنەوە فەوتان و خرانە سەر دەنگی یەكێتی و پارتی.


كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستانیش بەسەر یەكێتی و پارتی ( 50 بە 50 ) دابەشكران، بەو پێیەش رێژەی كورسیەكانی پارتی و یەكێتی لە پەرلەمان 50% و رێژەی دەنگەكانیشیان بە نزیكەی 44% بووە. بەڵام بەهۆی شەری ناوخۆو دوو ئیدارەییەوە دوای 13 ساڵ لە ساڵی 2005 هەڵبژاردنێكی تر كرایەوەو لە هەڵبژاردنی 2005 ی پەرلەمانی كوردستاندا كە (13) پارتی سیاسی بەشداریان تێداكردوو، هەڵبژاردنی 2005 دا ( 2 ملیۆن و 290 هەزارو 736 ) كەس مافی دەنگدانی هەبووە ( 1 ملیۆن و 753 هەزارو 919 ) كەس دەنگیانداوە بەرێژەی ( 75.6% ) ، بە بەراورد بە هەڵبژاردنی خولی یەكەم كە لە ساڵی 1992 بەڕێوە چوو (1112000) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە، واتا لە نێوان ساڵی 1992 بۆ 2005 (1178736) كەس زیادیكردووە، واتا بە رێژەی (51.5%) ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە زیادیكردووە
رێژەی (75.6%) دەنگیاندا بەبەراورد بە هەڵبژاردنی 1992 (10%) كەمی كردووە بەو پێیەی لە هەڵبژاردنی 1992 دا ئاستی بەشداریكردن (87.4%) بووە واتا لە نێوان هەڵبژاردنی 1992 بۆ 2005 ئاستی بەشداری هاوڵاتیان نزیكەی (12%) دابەزیوە
لەو هەڵبژاردنەدا 13 لیست بەشداری كردبوو لیستی نیشتیمانی دیموكراتی كوردستان كە لە یەكێتی و پارتی و یەكگرتوو شیوعی و چەند لایەنێكی تر پێكهاتبوو (1570663 ) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی (89.55% ) و لەكۆی 100 كورسی بێ كۆتاكان ئەو لیستە ( 93 كورسی ) بەدەستهێنا بەو شێوەیە یەكێتی ( 38 كورسی ) پارتی ( 37 كورسی ) یەكگرتوو ( 9 كورسی ) شیوعی ( 3 ) یەكێتی نەتەوەیی ( 1 كورسی ) سۆسیالیست ( 2 كورسی ) پارتی كرێكاران و رەنجدەران ( 1 كورسی ) هەریەك لە كۆمەڵی ئیسلامی كە لەدەرەوەی ئەو لیستە هاوبەشە بوو ( 6 كورسی ) بەدەستهێناو لیستی زەحمەتكێشانیش ( 1 كورسی ) بەدەست هێنا، بەو پێەیەش رێژەی دەنگەكانیان ئەگەرچی بە تێكەل و پێكەوەیە بەڵام دابەزیوە بەهۆی دەنگی یەكگرتوو لایەنەكانی ترەوە، بەڵام ئاستی كورسیەكانی پارتی و یەكێتی بەراورد بە هەڵبژاردنی 1992 كە ( 50 بە  50 ) بوو دابەزی بۆ ( 38 بە 37 ) واتا لە 100 كورسیەوە بۆ 75 كورسی واتا 25 كورسی كەمیان كرد، بەرێژەی 25% ی كورسیەكانی پارلەمانی كوردستان. 
بەڵام لە هەڵبژاردنی 2009 دا بەهۆی درووست بوونی لیستی گۆڕانەوە گۆڕانكاریەكان زیاتر دەركەوتن لە نەخشەی سیاسی هێزەكاندا، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی 25/7دا كە (24) لیست و هاوپەیمانێتی و كەسایەتی بەشداریان تێدا كرد و لە هەڵبژاردنی 2009 دا كە ( 2 ملیۆن و 518 هەزارو 793 ) كەس مافی دەنگدانی هەبووە، ( 1 ملیۆن و 876 هەزارو 196 ) كەس دەنگیانداوە بەرێژەی ( 74.5 % ) ، تیایدا لیستی كوردستانی كە (یەكێتی و پارتی و چەند هێزێكی تری لە خۆ دەگرت) لە پلەی یەكەمدا هات بە (1076370) بە رێژەی (57.37%) و بەدەستهێنانی (59) كورسی، لیستی گۆڕان لە پلەی دووەم هات بە (445024) بەڕێژەی (23.72%) و بەدەستهێنانی (25) كورسی، لیستی خزمەتگوزاریی و چاكسازیی كە (لە یەكگرتووی ئیسلامیی و كۆمەڵی ئیسلامیی و زەحمەتكێشان و سۆسیالیست پێكهاتبوو) بەبەدەستهێنانی (240842) لە پلەی سێیەمدایە بەڕێژەی (12.84%) و (13) كورسی، هاوكات لیستی بزووتنەوەی ئیسلامیی (27147) دەنگی بەدەستهێنا بەڕێژەی (1.45%) و (2) كورسی بەدەستهێنا، لیستی ئازادی و عەدالەتی كۆمەڵایەتیی (حیزبی شیوعی و چەند گر‌ووپێك)، (15028) دەنگ بەڕێژەی (0.80%) و (1) كورسی بەدەستهێنا.
گەر بەراوردی بكەین بە دەنگ و كورسیەكانی هەڵبژاردنی 1992 و 2005 گۆڕانكاریەكە زیاتر دەردەكەوێت، لەبەر ئەوەی یەكێتی و پارتی بە لیستی هاوبەش بوون بۆیە ئاستی دەنگەكانیان بەجیا ئەژمار ناكری بەلام ئاستی كورسیەكانیان 59 كورسی بوو بەرێژەی 59%ی كورسیەكانی پەرلەمان بەبێ كۆتاكان، بەو پێیەش بە بەراورد بە هەڵبژارندنی 1992 یەكێتی و پارتی پێكەوە 41 كورسی بەرێژەی 41%ی كۆی كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان كەمیان كرد، رێژەی دەنگەكانیشیان كە لە هەڵبژاردنی 1992 پێكەوە 89% بوو دابەزیوە بۆ 57% واتا 32% دابەزیوە. 
لە هەڵبژاردنی 2013 ی پەرلەمانی كوردستاندا ( 2 ملیۆن و 654 هەزارو 696 ) كەس مافی دەنگدانی هەبوو كە ( 73%) یان دەنگیاندا واتا ( 1 ملیۆن و 945 هەزارو 124 ) كەس، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان (743984 ) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی ( 37.8% ) و 38 كورسی پەرلەمان و لیستی گۆڕان (476736 ) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی ( 24.4 ) و 24 كورسی و یەكێتی (350500 ) بەرێژەی( 17.8% )و 18 كورسی و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیش (186741 ) دەنگ و بەرێژەی 9.6% و 10 كورسی و كۆمەڵی ئیسلامیش ( 118574 ) بەرێژەی 6% و 6 كورسی و بزوتنەوەی ئیسلامیش ( 21834 ) دەنگ و بەرێژەی 1% و 1 كورسی و سۆسیالیست ( 12501 ) دەنگ و بەرێژەی 0.6% و 1 كورسی و لیستی ئازادی ( 12392 )دەنگ و بەرێژەی 0.6% و 1 كورسی و ئاراستەی سێیەم ( 8681 ) دەنگ و بەرێژەی 0.4% و 1 كورسی.
بەراوردی نێوان دەنگ و كورسیەكانی یەكێتی و پارتی لەنێوان 1992 و 2013 گۆڕانگاریەكی زۆر رویداوە هەم لە دەنگ و هەم لە كورسیەكانی پەرلەمان، بە جۆرێك پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی 1992 دا (  438339) بەدەستهێنابوو بەرێژەی (44.517% ) و 50 كورسی پەرلەمانیش بەڵام لە 2013 و لە دوایین هەڵبژادرنی پەرلەمانی پەرلەمانی كوردستاندا (743984 ) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی ( 37.8% ) و 38 كورسی پەرلەمان واتا رێژەی دەنگەكانی 6.5% دابەزیوەو رێژەی كورسیەكانیشی 12 كورسی 12% كورسیەكانی دابەزیوە، هەرچی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە لە هەڵبژاردنی 1992دا (423682 ) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی ( 44.033% ) و لەگەڵ 50 كورسی بەڵام لە هەڵبژاردنی 2013 دا یەكێتی (350500 ) بەرێژەی ( 17.8% )و 18 كورسی، بەو پێیەش رێژەی دەنگەكانی 26% كەمی كردووەو كورسیەكانیشی لە 50 كورسیەوە بۆ 18 كورسی واتا 32 كورسی كەمی كردووە بەرێژەی 32%.


بەهەردوكیشیان یەكێتی و پارتی، رێژەی كورسیەكانیان كە ( 50 بە 50 ) بووە واتا 100 كورسی بەهەردوكیان بووە بە ( 38 بە 18 ) واتا 56 كورسی واتا 44 كورسی كەمی كردووە بە رێژەی 44% ی كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان و دەنگەكانیشیان كە پێشتر ( 89%) بووە دابەزیوە بۆ ( 38% بە 18% ) واتا 56% دەنگەكانیان هەیە واتا بەرێژەی 33%ی دەنگەكانیان كەمیكردووە، لێرەدا بۆیە زیاتر تەركیز لەسەر بەراوردی دەنگ و كورسی یەكێتی و پارتیە، لەبەر ئەوەی لە یەكەم خول تا دوایین خولی پەرلەمان ئەوان لیستیان هەبووەو لە هەمانكاتیشدا ئەو دوو هێزە لە 1992 تا ئێستا خاوەنی زۆن و ناوچەی جێدەسەڵاتی خۆیانن. 
ئەوە جەوهەری گۆڕانكاریەكەیە لە كوورسی و دەنگداندان رویداوە كە لەماوەی 21 ساڵی نێوان چوار خولی هەڵبژاردن روویداوەو بەڵام، بەهۆی ئەوەی یەكێتی و پارتی پرسی هێز و پارەو پۆستەكانی لەدەست خۆیاندا هێشتۆتەوە، بۆیە هەڵبژاردنەكان كاریگەری زۆری لەسەر پێگەو دەسەڵاتی ئەو هێزانە درووست نەكردووە، سەرەرای ئەوەی گۆڕانكاری گەورە لە كورسی و دەنگەكانیان رویداوە. 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

سەبارەت بە بازگە

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

گفتوگۆی درەو تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندن

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن 2027-2026