سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

رێژەی 30%ی موچەی خانەنشینی دادوەران دەبڕدرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 کانوونی دووەم 2020

رێژەی 30%ی موچەی خانەنشینی دادوەران دەبڕدرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
بەپێی پرۆژەی چاكسازی كە پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ پەسەندی كرد، موچەی خانەنشینی دادوەرو داواكارە گشتییەكانی بەرێژەی 30% كەمكراوەتەوە.
پێشترو بەر لە پەسەندكردنی ئەم یاسایە، بەشی زۆری دادوەرو داواكارە گشتییەكان لە هەرێم بەرێژەی 100%ی كۆی ئەو موچەو دەرماڵەیە خانەنشین دەبوون كە لەكاتی كارو بەر لە خانەنشین وەریاندەگرت، بەڵام ئێستا رێژەكەیان بۆ 70%ی كۆی موچەكەیان كەمكراوەتەوە.
لە هەرێمی كوردستان دادوەرەكان لە كۆتایی تەمەنی خانەنشینبونیاندا موچەی مانگانەیان دەگاتە (9 ملیۆن) دینار، پێشتر كە خانەنشین دەبوون موچەی مانگانەیان (9 ملیۆن) دیناربوو، بەڵام بەپێی یاسا نوێیەكە موچەی خانەنشینونیان دەبێت بە (6 ملیۆن‌و 300 هەزار) دینار، واتە بڕی (2 ملیۆن‌و 700 هەزار) دینار لە موچەی خانەنشینییەكەیان كەمكراوەتەوە.
پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت ئەوانەی كە بە ئاشكرا داوای موچەی خانەنشینیی پلەباڵایان دەكرد، كاتێك لە شەقام روبەڕووی شەپۆلی ناڕەزایەتی بوونەوە، توڕەیی خۆیان بەسەر دادوەرەكاندا رشت، پەرلەمانتاران رەخنەیانە گرت لەوەی بۆچی كەس باسی موچەی دادوەرەكان ناكات كە بەرێژەیەكی زۆرەو سەرباری ئەمەش لە قەیرانی دارایدا دەستكاری موچەكانیان نەكراوە، دواجار پەرلەمانتاران بەشێوەكی گشتی‌و بەرێژەی 30% موچەی خانەنشینی خۆیان كەمكردەوە، هەمان پێوەریشیان لەسەر موچەی خانەنشینی دادوەرەكان جێگیركرد.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 16 کاتژمێر

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
پێش 17 کاتژمێر

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
١٨ ئازار ٢٠٢٦

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە