سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی كردنەدەرەوەی هێزە بیانییەكان دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 کانوونی دووەم 2020

نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی كردنەدەرەوەی هێزە بیانییەكان دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی كردنەدەرەوەی هێزە بیانییەكان دەكات لە عێراق.
عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری عێراق ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد.
عەبدولمەهدی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان‌و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی كۆبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەدیدارەكەیدا لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە عادل عەبدولمەهدی وتووە:" هەر بڕیارێك كە حكومەتی فیدراڵی عێراق بیدات، بڕیاری ئێمەشە".
حكومەتی عێراق كە ئێستا عەبدولمەهدی سەرۆكایەتی دەكات، بڕیاریداوە هێزە بیانییەكان لە عێراق بكاتەدەرەوە، بەڵام هەرێمی كوردستان پابەندنی ئەم بڕیارە نییە‌و نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عێراق دەنگیان بە بڕیارەكە نەداوە‌و حكومەت‌و سەرۆكایەتی هەرێمیش پێشتر رایانگەیاندووە ئەوان مانەوەی هێزە بیانییەكان بە پێویست دەزانن.
كردنەدەرەوەی هێزە بیانییەكان بەدیاریكراویش هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، خواستی سەرەكی ئێران‌و لایەنە شیعەكانی عێراقە، پەرلەمان بڕیاری دەركردنی ئەو هێزانەی پەسەندكردووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی سەپاندنی سزای توند دەكات بەسەر عێراقدا ئەگەر هێزەكانی ئەمریكا بكاتەدەرەوە.
بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیران، هەر لەو دیدارەدا، عادل عەبدولمەهدی بە نێچیرڤان بارزانی راگەیاندووە، بڕیاری حكومەت‌و پەرلەمانی عێراق ئەوەیە هێزە بیانییەكان بچنەدەرەوە.
نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵوێستی حكومەتی عێراق رایگەیاندووە‌و داوای لە وڵاتانی دۆستی عێراق كردووە تێبگەن لە ئاڵۆزی بارودۆخی عێراق‌و پاڵپشتی سەقامگیری‌و سەروەری عێراق بكەن.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
پێش 19 کاتژمێر

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
١٨ ئازار ٢٠٢٦

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە