سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

دوان لەوانەی دامەزراون برازای وەزیری دادن

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 کانوونی دووەم 2020

دوان لەوانەی دامەزراون برازای وەزیری دادن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
پەرلەمانتارێك لەبارەی دامەزراندنی چەند كەسێك لەسەر بنەمای خزمایەتی لە گرتوخانەی سوسێ، داوا لە وەزیری داد دەكات دامەزراندنەكانیان هەڵوەشێنێتەوە، دوان لەوانەی دامەزراون برازای ئەو وەزیرەن كە پەرلەمانتارەكە سكاڵاكەی بۆ ناردووە. 
بەپێی نوسراوێك كە غالب محەمەد ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ئاڕاستەی وەزیری دادی عێراقی كردووە، لە گرتوخانەی فیدراڵێ سوسێ لەسەر بنەمای خزمایەتی ژمارەیەك كەس دامەزرێندراون.
نوسراوەكە باسلەوە دەكات، لە گرتوخانەی سوسێ (800) كەس فۆرمی دامەزراندنیان پڕكردوەتەوە، (127) كەس دامەزراندنیان بۆ كراوە، لەناو ئەوانەدا كە دامەزرێندراون هەندێكیان لەسەر پشكی پارێزگای سلێمانی نین، لەكاتێكدا پشكی دامەزراندنەكان بەتایبەتی بۆ پارێزگای سلێمانی دانراون.
غالب محەمەد ناوی ژمارەیەك لەو كەسانەی لە نوسراوەكەیدا بڵاوكردوەتەوە كە بەقسەی ئەو لەسەر بنەمای خزمایەتی دامەزراندنیان بۆكراوە، نەك توانا‌و لێهاتوویی.
ناوەكان ئەمانەن:
1-    سوارە سەمیر ئەمین عوسمان و خواناس فەیسەڵ ئەمین عوسمان (هەردووكیان برازای فاروق ئەمین شوانی وەزیری دادی عێراقن كە سەربە یەكێتی نیشتمانی كوردستانە)
2-    سەفا عەبدولباست نوری و ریاز عەبدولڕەحمان نوری (كوڕو برازای عەبدولباست نوری نەجم بەڕێوەبەری گشتی)
3-    زانا عەبدولقادر مەجید و دڵپاك عەبدولقادر مەجید (پشكی دامەزراندنی تایبەت بە ئومێد حەمە مستەفا جێگری بەڕێوەبەر، دڵپاك هاوسەرێتی‌و زانا برای هاوسەرەكەیەتی)
4-    ئەسیل عەبدولستار ساڵح (هاوسەری سكرتێری بەڕێوەبەری گرتوخانەی سوسێ)
غالب محەمەد داوا لە وەزیری داد دەكات ئەو دامەزراندنانە هەڵوەشێنێتەوە‌و چاوخشاندنەوە بكرێت بە لیستی هەموو ئەوانەی كە داوای دامەزراندنیان كردووە لەو گرتوخانەیە‌و لیژنەیەكی بێلایەن تەماشای داواكان بكات، هاوكات لیژنەی پێشووی رەوانەی دەستەی نەزاهە بكرێت بەمەبەستی لێكۆڵینەوە. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
پێش 19 کاتژمێر

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
١٨ ئازار ٢٠٢٦

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە