سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

یەكێك لە هۆكارەكان بایكۆتی كاڵای توركی بووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 کانوونی یەکەم 2019

یەكێك لە هۆكارەكان بایكۆتی كاڵای توركی بووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
بەبەراورد بە ساڵی 2018، ئەمساڵ ئاستی هەناردەی كاڵاو شمەك لە دەرەوە بۆ هەرێمی كوردستان بەرێژەی 22% كەمیكردووە، سەرۆكی لقیی هەولێری یەكێتی هاوردەو ناردنكاران دەڵێ:" یەكێك لە هۆكارەكانی ئەم كەمبونەوەیە، بایكۆتكردنی كاڵای توركییە لەلایەن خەڵكی هەرێمەوە".
گەیلان حاجی سەعید سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی هاوردەكاران‌و ناردنكارانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری هاوردەكردنی بەمشێوەیە خستەڕوو.
•    عێراق‌و هەرێمی كوردستان لە 96 وڵاتەوە هاوردە دەكەن.
•    كۆی گشتی كاڵای هاوردەكراو بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان لە 9 مانگی ساڵی 2019دا (48 ملیارو 970 ملیۆن) دۆلار بووە.
•    لەساڵی 2018دا، لەهەموو عیراق بەبڕی (45 ملیارو 567 ملیۆن) دۆلار كاڵا هاوردە كراوە.
•    لەساڵی 2019دا بڕی هاوردە بۆ (48 ملیارو 970 ملیۆن) دۆلار بەرزبوەتەوە.
•    لەهەرێمی كوردستان لەساڵی 2018دا بەبڕی (26 ملیارو 880 ملیۆن) دۆلار هاوردە هەبووە.
•    بڕی هاورە لەساڵی 2019دا لە هەرێمی كوردستان بۆ (20 ملیارو 926 ملیۆن) دۆلار دابەزیوەو كە بەرێژەی سەدی ئاستی كەمبونەوەكە دەكاتە 22%.
•    هۆكاری دابەزینی ئاستی هاوردەكردنی كاڵا بۆ هەرێمی كوردستان لەمساڵدا دەگەڕێتەوە بۆ:
-    یەكخستنی پێناسەی گومرگی‌و زیادكردنی بڕی گومرگی لەخاڵە سنورییەكان.
-    بایكۆت لەسەر كاڵای توركی
•     توركیاو ئێران لە پلەی یەكەمی ئەو وڵاتانەدان كە زۆرترین كاڵایان لێوە هاوردە كراوە بۆ هەرێمی كوردستان.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 19 کاتژمێر

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
پێش 21 کاتژمێر

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
١٨ ئازار ٢٠٢٦

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە