سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هێمن هەورامی هۆشداری دەداتە فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان 

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 کانوونی یەکەم 2019

هێمن هەورامی هۆشداری دەداتە فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 
هێمن هەورامی هۆشداری دەداتە فراكسیۆنەكانی گۆڕان و یەكێتی كە دەبێت پشتیوانی لە پرۆژە یاسای چاكسازی بكەن و پەیوەست بن بە رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتەوە.
دوێنی كۆبونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی سێ فراكسیۆنی پەرلەمان( پارتی ، یەكێتی ، گۆڕان) بەرێوەچوو لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر پرۆژە یاسای چاكسازی كە بڕیارە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی كوردستان خوێ،دنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبونەوەكە بە ( درەو میدیا)ی راگەیاند" لە كۆبونەوەكەدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕانی راگەیاندووە، كە قبوڵمان نیە هیچ بڕگەیەكی پرۆژە یاساكە بگۆڕن، چونكە ئێوە رێككەوتنتان هەیە بۆ پێكهێنانی حكومەت و دەبێت پشتیوانی لە پرۆژە یاساكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن و نابێت ناڕەزایی هەبێت لەلایەن ئەم سێ فراكیسیۆنەوە لە پرۆژە یاساكە.
هێمن هەورامی داوای كردووە كە دەبێت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا فراكسیۆنەكانی پارتی و گۆڕان و یەكێتی پشتیوانی لە پرۆژە یاسای چاكسازی بكەن. 
بەپێی زانیارییەكانی ( درەو میدیا) فراكسیۆنی گۆڕان پشتیوانی پرۆژە یاساكە دەربڕیوەو فراكسیۆنی یەكێتیش فراكسیۆنی یەكێتی تا ئێستا رەزامەندیان لەسەر پرۆژە یاساكە دەرنەبڕیوەو پێیان وایە كەموكوڕی تیایەو پێویستی بە گفتوگۆی زیاتر هەیە بۆیە چاوەڕەوان دەكرێت ئەو پرۆژە یاسایە كێشەو گرفتی زۆری بۆ درووست ببێت. 
بە پێی زانیارییەكانی ( درەو میدیا)لە كۆبونەوەكەدا، د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كە سەرۆكایەتی كۆبونەوەكەی كردووە  تۆپەكەی خستۆتە گۆڕەپانی فراكسیۆن و پەرلەمانتارانەوە كە گفتوگۆ لەسەر پرۆژەكە بكەن و هەموان سەرنج و قسەی خۆیان هەبێت لەسەری و بە رێگەی یاسایی خۆیدا پرۆژەكە تێپەڕێنرێت.
( درەو میدیا) لە چەند سەرچاوەیەكەوە دەستی كەوتووە كە فشارێكی زۆر لەسەر پەرلەمانی كوردستان هەیە لەلایەن پەرلەمانتارانی خولەكانی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و بەشێك لە پەرلەمانتارانی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان كە لەگەڵ ئەوە نین تەمەن و ساڵی خزمەت بۆ خانەنشینیان دیاری بكرێت، دەیانەوێت فێڵیكی یاسایی بدۆزنەوە بۆ دەستكارینەكردنی خانەنشنینی پەرلەمانتاران. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 21 کاتژمێر

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
پێش 22 کاتژمێر

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
١٨ ئازار ٢٠٢٦

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە