سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی: نابێت كۆنگرە بۆ ساڵی داهاتوو دوابخرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 کانوونی یەکەم 2019

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی: نابێت كۆنگرە بۆ ساڵی داهاتوو دوابخرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا:

ئەنجومەنی ناوەنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت " دەبێ كۆنگرە لەم مانگەدا ببەسترێت و نابێت بەهیچ شێوەیەك كۆنگرە بۆ ساڵی داهاتوو دوابخرێت"
بڕیارە 7/12/2019 كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بەرێوەبچێت و دەنگی دواخستنی كۆنگرە هەیە بۆ ساڵی داهاتوو لەوبارەیەوەو لە بەیاننامەیەكدا ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی رایدەگەیەنێت" ئەگەر لەبەر بەرژەوەندی بەرتەسكی شەخسی یان هەرهۆكارێكی دیكەی نامەشروع كۆنگرە بۆساڵی داهاتوو دوابخرێت ئەوا ئێمە وەك ئەنجومەنی ناوەندی بە هیچ شێوەیەك ناچینە ژێر باری ئەو بەرپرسیاریەتیە مێژووییە و رێز لە ئیرادەی یەكێتیەكان دەگرین " 

دەقی بەیاننامەكەی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی
كــــــەس و كــــــــاری ســـــــەربەرزی شـــــەهـــیدان
پێشــــمەرگــــە‌و فەرماندە قارەمانەكان
هەڤاڵان و جەماوەری (ی.ن.ك)
دوای بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەم و ئامادەكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان و ئەنجامدانی كۆنفرانسی كۆمیتەكان و مەكتەبەكانی یەكێتی بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ كەرنەڤاڵی ئەنجامدانی كۆنگرە ، بۆیە هیچ پاساوێك نی یە بۆ دواخستنی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان و سەرجەم كارە تەكنیكی و هونەری و لۆجستیەكان تەواوبووە و ئەنجومەنی ناوەندی لەسەر كۆی هەنگاوەكانی ئەنجامدانی كۆنگرەش بەم شێوەی خوارەوە هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دووپات دەكاتەوە:-
1. دەبێ لەسەرەتای هەفتەی ئایندەدا كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بكرێت كە هەموو ئامادەكارییەكانی بۆكراوە.
2. دەبێ كۆنگرە لەم مانگەدا ببەسترێت و نابێت بەهیچ شێوەیەك كۆنگرە بۆ ساڵی داهاتوو دوابخرێت .
3. ئەگەر لەبەر بەرژەوەندی بەرتەسكی شەخسی یان هەرهۆكارێكی دیكەی نامەشروع كۆنگرە بۆساڵی داهاتوو دوابخرێت ئەوا ئێمە وەك ئەنجومەنی ناوەندی بە هیچ شێوەیەك ناچینە ژێر باری ئەو بەرپرسیاریەتیە مێژووییە و رێز لە ئیرادەی یەكێتیەكان دەگرین .
4. دەستخۆشی لە مەكتەبی هەڵبژاردن‌و لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان دەكەین كە بە شێوەیەكی دڵسۆزانەو سەركەوتوانە ئەركەكانی خۆیان جێبەجێ كردووە ، داوایان لێدەكەین بەردەوام بن لەسەر كارەكانی خۆیان.
5. ئەنجومەنی ناوەندی بەهەموو شێوەیەك گشت جۆرە لیستێكی داخراو رەت دەكاتەوە‌و لەگەڵ پرۆسەیەكی شەفاف‌و دێموكراسی داین .
6. ئەنجومەنی ناوەندی سوپاسی دڵسۆزی‌و پشودرێژی سەرجەم هەڤاڵان‌و ئۆرگانەكانی یەكێتی دەكات كە ڕوو لە ئەنجومەنی ناوەندی دەكەن‌و داوای هەڵوێست ‌و پشتگیریمان لێدەكەن .
7. بە ووردی چاودێری بەڕێوەچوونی كۆبونەوەی سەركردایەتی (ی.ن.ك) دەكەین‌و هیوادارین بڕێارێكی بەرپرسیارانە بدەن لەم ساتە هەستیار‌و مێژووییەدا و روحیانەتی سەرۆك (مام جەلال ) ‌و سەرجەم شەهیدانی گەلەكەمان شاد بكەن
لەگەڵ رێزدا ......
ئــــــەنـــــجومـــەنی نــــــاوەنــــدی
(ی.ن.ك)
 

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 23 کاتژمێر

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
١٨ ئازار ٢٠٢٦

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە