سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەرچاوەكان بۆ (درەو میدیا): كۆنگرەی یەكێتی دوادەخرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 تشرینی دووەم 2019

سەرچاوەكان بۆ (درەو میدیا): كۆنگرەی یەكێتی دوادەخرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا):

كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دوادەخرێت، چاوەڕەواندەكرێت سبەینێ لە كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسیدا بڕیاری كۆتایی لێبدرێت‌و بۆ رایگشتی رابگەیەندرێت، ئەمە نوێترین زانیارییەكانە كە دەست (درەو میدیا) كەوتوون. 
تەنیا (9) رۆژ ماوە بۆ وادەی بەڕێوەچوونی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی‌و هەندێك لە سەركردەكانی حزب تاوتوێی دواخستنی كۆنگرەكە دەكەن، چونكە بەشێك لەسەركردەكانی یەكێتی پێیان وایە ئامادەكاری تەواو نەكراوەو رێككەوتن نەكراوە. 
چەند سەرچاوەیەكی باڵا لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە (درەو میدیا) یان راگەیاند، ئێستا لە سەركردایەتی یەكێتی تاوتوێی دواخستنی كۆنگرەی چوارەمی حزب دەكرێت كە بڕیارە رۆژی 7ی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
(درەو میدیا) زانیویەتی، سبەینێ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی پرسی دواخستنی كۆنگرە، سەرچاوەكان باس لە دوو ئەگەر دەكەن لەبارەی دواخستنی كۆنگرەوە، هەندێك دەڵێن (ماوەی دوو هەفتە كۆنگرە دوادەخرێت)، هەندێك سەرچاوەی تر باس لە دواخستنی دەكەن بۆ ماوەی (سێ مانگی تر).

سەرچاوەیەكيش بە ( درەو میدیا)ی راگەیاند كۆبونەوەكەی سبەینێی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسەر داوای بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتیەو گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەر دەكرێت :
یەكەم: بارودۆخی عێراق كە رەوشەكە بەرەو ئاڵۆزتر دەڕەوات 
دووەم: كۆنگرەی یەكێتی 
بڕیاری كۆتایی لەبارەی دواخستنی كۆنگرە، لەلایەن كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتییەوە دەدرێت، بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو میدیا) ئەو لەگەڵ دواخستنی كۆنگرەكەدایە‌و هۆكاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە تەنیا (9) رۆژ ماوە بۆ وادەی بەڕێوەچوونی كۆنگرە‌و هێشتا سەركردەكانی یەكێتی لەسەر هیچ پرۆژەیەك بۆ چۆنیەتی بەڕێوەبردنی حزب‌و پەسەندكردنی لە كۆنگرەكەدا نەگەیشتونەتە رێكنەكەوتنی كۆتایی‌و ناكۆكییان هەیە.

بەڵام چەند سەرچاوەیەكی نزیك كۆسرەت رەسوڵ رەتیانكردەوە جێگری سكرتێری نیازی دواخستنی كۆنگرەی هەبێت.
دواخستنی كۆنگرە لەكاتێكدایە، كۆنفرانسی كۆمیتە‌و مەكتەبەكان كۆتایی هاتووە‌و نوێنەرەكانی كۆنگرە لەو دوو ئۆرگانەدا یەكلابونەتەوە، وەك یەكێتییەكان خۆیان باسی دەكەن ماڵباتی تاڵەبانی لە هەڵبژاردنی ئەو دوو ئۆرگانەدا بەسەر جەمسەرەكانی تری ناو حزبدا سەركەوتوون‌و زۆرینەی ئەوانەی سەركەوتوون بۆ كۆنگرە خەڵكانی نزیك لە ئەوانن، هەندێك هۆكاری دواخستنی كۆنگرە بۆ ئەو باڵادەستبوونەی ماڵباتی تاڵەبانی دەگێڕنەوە.

پێشتر (درەو میدیا) لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، دواخستنی كۆنگرەی چوارەم ئەگەرێكی بەهێزە، بۆ خوێندنەوەی راپۆرتەكە لەسەر ئەم نوسینەی خوارەوە بكە:
لەبارەی دواخستنی كۆنگرەوە

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 23 کاتژمێر

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
١٨ ئازار ٢٠٢٦

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە