سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هۆڵەندا بەرپرسیارێتی كوژرانی 70ی كەسی لە كەركوك گرتەئەستۆ

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 تشرینی دووەم 2019

هۆڵەندا بەرپرسیارێتی كوژرانی 70ی كەسی لە كەركوك گرتەئەستۆ

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
حكومەتی هۆڵەندا بە فەرمی بەرپرسیارێتی كوژرانی (70) كەسی مەدەنی لە كەركوك گرتەئەستۆ.
ئاژانسی (NOS)ی هۆڵەندی بڵاویكردەوە، خاتوو ئانك بێڵفێلد وەزیری بەرگری هۆڵەندا دڵگرانی خۆی راگەیاندووە بە كوژرانی (70) كەسی مەدەنی لە هێرشێكى ئاسمانی هۆڵەندا، لە ساڵی 2015دا لە پارێزگای كەركوك.
وەزیری بەرگری هۆڵەندا باسی لەوەكردووە، لە حاڵەتی جەنگدا كارێكی سەختە بتوانیت خۆت لە زیانەكان بپارێزیت.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی میدیاكانی هۆڵەندا، ساڵی 2015 لە هێرشێكی هێزی ئاسمانی هۆڵەندادا بۆسەر ئەمبارێكی چەكی چەكدارانی "داعش" لە قەزای حەویجەی سەربە پارێزگای كەركوك، كۆڵانێك بە تەواوەتی وێران بووە‌و بەهۆیەوە نزیكەی (70) كەسی مەدەنی كوژراون، لەناو كوژراوەكاندا منداڵ هەبووە.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 23 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە