سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ناسر بەگ بەرواری: نوسینگەی عەبادیمان ئاگاداركردوەتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 نیسان 2018

ناسر بەگ بەرواری: نوسینگەی عەبادیمان ئاگاداركردوەتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئاسایشی پارتی سێ‌ كاندیدی لیستەكەی عەبادی لە دهۆك دەڕفێنێت
ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دهۆك سێ‌ كاندیدی لیستەكەی حەیدەر عەبادی لەو پارێزگایە دەڕفێنێت و داوایان لێدەكات لەو لیستە بكشێنەوە.
ناسر بەگ بەرواری سەرۆكی لیستەكەی حەیدەر عەبادی لە پارێزگای دهۆك بە " درەو میدیا"ی رایگەیاند دوێنێ‌ یەكشەممە هێزێكی ئاسایشی پارتی سێ‌ كاندیدی لیستەكەیان بەناوی " ئەنوەر مەعسوم مائی، فادیە حسێن ، عومەر عەلی " رفاندووە و بەیانی ئەمڕۆ ئازادیانكردوون.
وتیشی ئەو سێ‌ كاندیدە داوایان لێكراوە لەسەر تەلەفزیۆن كشانەوە بێ‌ بەریبونی خۆیان لە لیستەكەی عەبادی رابگەیەنن و جوێن بە عەبادی بڵێن و ئەو كاتە هەر داواكارییەكیان هەبێت بۆیان جێبەجێ دەكرێت.
سەرۆكی لیستی  هاوپەیمانی " النصر" راشیگەیاند سكاڵایان لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان تۆمارنەكردووە، بەڵكو لە نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانیان لە بەغدا لە رووداوەكە ئاگاداركردووەتەوە.
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی رۆژی 12ی ئایاری داهاتوو سەرۆكایەتی هاوپەیمانی " النصر" دەكات و 26 كاندیدی لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك هەیە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی