سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

ئاكسیۆس: ئەمریكاو ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشێكی چڕ ئامادەكردووە

ماڵپەڕی ئاكسیۆس: ئەمریكاو ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشێكی یەك هەفتەیی چڕ ئامادەكردووە كە سەركردایەتی و کەرتی وەزەو دامەزراوە ئەتۆمییەکان و ژێرخانی ئابوری ئێران دەكاتە ئامانج، داوا لە تاران دەكرێت رێگە بە پشكنەرەكان بدات سەردانی بنكە ئەتۆمییەكانی بكەن لەبەرامبەر سوككردنی هەندێكك لە سزاكان

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 تشرینی یەکەم 2026

  ئاكسیۆس: ئەمریكاو ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشێكی چڕ ئامادەكردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:

راپۆرتی: ماڵپەڕی ئاكسیۆس 
نێوەندگیرییەكی  هەرێمی بە سەرکردایەتی قەتەر هەوڵی زیندووكردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و رێگری لە دەستپێکردنەوەی جەنگ دەدات.
بەوتەی سێ سەرچاوەی ئەمریکی و ئیسرائیلی و هەرێمی كە قسەیان بۆ ماڵپەری "ئاكسیۆس" كردووە، دەوڵەتی قەتەر هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی دیپلۆماسی، کە ئامانج لێی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێران و رێگری کردنە لە نوێبوونەوەی جەنگ دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریكا.
قەتەر کار دەکات بۆ قەناعەتپێكردنی ئێران تا رێگە بە پشکنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بدات سەردانی ئەو شوێنە ئەتۆمییانەی بکەن کە بەر بۆردومان کەوتوون، ئەوەش لە بەرامبەر سوککردنی هەندێک لە سزاکان لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە.
ئاكسیۆس لە راپۆرتەكەیدا دەڵێت، پێدەچێت ئەنجامدانی هێرشێکی نوێ دوای ماوەیەکی کورت لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریكا، ئەگەری روودانی زۆر بێت، ئەگەر لە ساتەکانی کۆتاییدا نەگەنە رێککەوتن.
لەو چوارچێوەیەدا، ئییال زامیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، رۆژی دووشەممە، لەگەڵ ئەدمیراڵ براد کۆپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM)گفتوگۆی ئەنجامداوە بۆ هەماهەنگی کردن پێش هێرشە چاوەڕوانكراوەكان.
بەرپرسانی ئەمریکاو ئیسرائیلی ئاماژەیان بەوەكردووە، چاوەڕوان دەکرێت ئۆپراسیۆنەکە هەفتەیەک گورزی چڕ لەخۆبگرێت کە سەرکردایەتی ئێران، کەرتی وەزە، دامەزراوە ئەتۆمییەکان و ژێرخانی ئابوری بکاتە ئامانج.
بەپێی سەرچاوەکان، قەتەر بە پاڵپشتی پاکستان و عەرەبستانی سعودیەو، میسر و تورکیا سەرکردایەتی هەوڵەکانی نێوەندگیری دەکەن.
•عەلی زەوادی، دانوستانکاری قەتەری لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا سەردانی تارانیکردووە بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی سەبارەت بە ئەگەری رێککەوتنێکی لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ.
•سەرچاوەیەکی هەرێمی ئاگادار لە دانوستانەکان ئاشکرای کردووە، قەتەرییەکان هەندێک بیرۆکەیان پێشکەش کردووە بۆ نزیككردنەوەی کەلێنی نێوان داواکارییەکانی ئەمریکا (کە خۆی لە دەستبەرداربوونی ئێران لە کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراوی دەبینێتەوە) و پێداگری ئێران لەوەی سەرەتا (سزای دەریایی هەڵبگیرێت و سەرمایە بلۆککراوەکانی لەلایەن ئەمریکاوە ئازاد بكرێت).
•سەرچاوە هەرێمییەکەو بەرپرسێکی ئەمریکی ئاماژەیان بەوە کردووە، نێوەندگیرەكان بە ئێرانیان راگەیاندووە، قبوڵکردنی ئەم پێشنیازانە رەنگە تاكە ڕێگایە بۆ دوورکەوتنەوە لە هێرشی فراوان دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریكا.
•بەرپرسانی ئەمنی عەرەبستانی سعودیەو تورکیاو پاکستان چەند رۆژێک لەمەوبەر ئەم پەیامەیان لە سەردانەكەیان بۆ تاران بە بەرپرسان راگەیاندووە. 
•سەرچاوە هەرێمییەکە وتویەتی، ئێرانییەکان وەڵامیان داوەتەوە کە هەوڵی بەدەستهێنانی رەزامەندی موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵا دەدەن لەسەر ئەم بیرۆکانە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا.
•بەپێی وتەی بەرپرسێکی ئەمریکی، دوای سەردانەکە بۆ تاران، بەرپرسانی سعودیە کۆشکی سپییان ئاگادارکردووەتەوە کە ئێرانییەکان نیگەرانن لە هێرشێكی چاوەڕوانكراوی ئەمریکی-ئیسرائیلی دوای هەڵبژاردنەکان، سعودییەکان داوایان لە ترەمپ کردووە پەلە نەکات لە بژاردەی سەربازی و کاتی زیاتر بدات بە دانوستانەکان.
•یەکێک لە بیرۆکە ئامادەکراوەکان بۆ تاوتوێکردن، گەڕانەوەیە بۆ ئەو رێککەوتنەی کە ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ساڵی رابردوو لە قاهیرە پێی گەیشتن.
رێککەوتنی ئەیلوولی 2025 رێگەی بە پشکنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دا سەردانەکانیان بۆ شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران دەستپێبکەنەوە، بەڵام راگیرا دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دوای مانگێک لەوە سزاکانی "سناپ باک" (گەڕانەوەی خێرای سزاکان)ی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە.
•بەپێی وتەی سەرچاوە هەرێمییەکە، ئەگەر ئێران رازی بێت و رێگە بە پشکنەران بدات سەردانی شوێنە ئەتۆمییەکانی بكەن، دەکرێت بەخشین بەدەستبێنێت بۆ فروشتی نەوت و ئازادکردنی هەندێک لە سەرمایە بلۆککراوەکانی بۆ کڕینی خۆراک و کەلوپەلی مرۆیی تر.
•سەرچاوەکە دەڵێت، جوڵەیەک هەیە، ئێمە چاوەڕێی وەڵامی ئێرانیین. بیرۆکەکە لەوەدایە کە ئێرانییەکان بتوانن بڵێن کە پێشوەخت دەستبەرداری یۆرانیۆمی پیتێنراو دەبن، لە کاتێکدا ویلایەتە یەکگرتووەکان دەتوانێت بڵێت کە نەرمی و سازشی ئەتۆمی لە ئێران بەدەستهێناوە.
•سەرچاوە هەرێمییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کۆشکی سپی بە نێوەندگیرەکانی راگەیاندووە، رای خۆی لەسەر رێککەوتنە پێشنیازکراوەکە دەردەبڕێت دوای ئەوەی بزانێت ئایا ئێران قبوڵی دەکات یان نا.
•بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەمریکی، ترەمپ دۆسیەی ئێرانی لەگەڵ وەزیری دەرەوە مارکۆ روبیۆ و نێردەی کۆشکی سپی ستیڤ ویتکۆف لە کاتی گەشتێکدا بۆ تەکساس لەناو فڕۆکەكەی رۆژی سێشەممە تاوتوێ کردووەو لە رۆژی چوارشەممەش، دۆسیەکەی لەگەڵ تیمەکەی ئاسایشی نەتەوەیی وەک بەشێک لە زانیارییە هەواڵگرییەکان تاوتوێ کردووە. 
•بەرپرسێکی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، وەک سەرۆک رایگەیاندووە، ئەوان بە شێوەیەکی سیستەماتیک تێکشکێنراون، سەربازی و دارایی، ئەگەر هەڵسوکەوتیان بە خێرایی نەگۆڕن، ئێمە بەم زووانە ئەرکەکە تەواو دەکەین.
•ئاماژەی بەوەشكردووە، ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هەڵوێستێکی زۆر بەهێزدایە لەگەڵ کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی هورمز و داڕمانی ئابوری ئێران، تاران ماندوو بووە، بە شێوازێک یان شێوازێکی تر، ململانێ لە ئێران بەم زووانە کۆتایی پێدێت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

ئیسرائیل: ئەنجامی (72%)ی جیاكردنەوەی دەنگەكان

null
پێش 13 کاتژمێر

بنەما یاسایی و کارگێڕییەکانی دانانی پارەکانی عێراق لە بانکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا

null
پێش 13 کاتژمێر

ئەحمەد شەرع: پشتیوانی عەلی زەیدی دەكەم