سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

ئیسرائیل: ئەنجامی (72%)ی جیاكردنەوەی دەنگەكان

-تا ئێستا هەشت هەزارو 702 سندوقی دەنگدان هەژمار کراون، کە کۆی گشتی 3 ملیۆن و 758 هەزار و 580 دەنگی رەوا بووە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 تشرینی یەکەم 2026

ئیسرائیل: ئەنجامی (72%)ی جیاكردنەوەی دەنگەكان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو: 

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل (كنێست) لە 27/10/2026 بەڕێوەچوو، تا ئێستا (72%)ی دەنگەكان جیاكراونەتەوە، لە كۆی (120) ئەندامی پەرلەمان، كەمپی ناتەنیاهو (54) كورسی و كەمپی ئایزنکۆت (48) مورسی و لیستە عەرەبییەكان (18) كورسیان بەدەستهێناوە، 

لیژنەی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل:
-تا ئێستا هەشت هەزارو 702 سندوقی دەنگدان هەژمار کراون، کە کۆی گشتی 3 ملیۆن و 758 هەزار و 580 دەنگی رەوا بووە.
-حزبی لیکود 790 هەزار و 994 دەنگی بەدەستهێناوە کە 21%ی کۆی دەنگە ڕەواکانی جیاكراوە دەكات.
-پارتی یاشار 606 هەزارو 897 دەنگی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە 16%ی دەنگە ڕەواکان.
هاوكات، میدیا ئیسرائیلییەکان باس لەوە دەکەن، بلۆکی سەرۆک وەزیران بنیامین ناتانیاهۆ 54 کورسی لە 120 ئەندامی کنێست دەستەبەر دەکات، دوای ژماردنی 72.4%ی دەنگەکان كە تەنها 7 کورسی دەمێنێتەوە بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی پێویست بۆ پێکهێنانی حکومەت كە 61 كورسییە لە كۆی 120 كنێست.
هاوكات كەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، بلۆکی ناتانیاهۆ 54 کورسی بەدەستهێنا، دوای جیاكردنەوەی 66%ی دەنگەکان.
بلۆکی گۆڕانكاری بە سەرۆکایەتی گادی ئایزنکۆت 48 کورسی مسۆگەركردووە و پارتەکانی زۆرینەی عەرەبی 18 کورسی.
ناتانیاهۆ تەنها 7 کورسی لە بەدەستهێنانی زۆرینەی پەرلەمان دوورە.
بيست و شةشةمين خولی کنێستى ئيسرائيلى كە دوێنێ‌ 27ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو، زۆرینەی بنکەکانی دەنگدان لە کاتژمێر 7 بەیانی تا10 شەو کراوە بوون.
 - هەڵبژاردنی 27ی ئۆکتۆبەر لە ئیسرائیل یەکەم هەڵبژاردنە لە دوای شەڕ غەززەو شەڕەکانی لوبنان و ئێران بەڕێوەدەچێت، بەیەكێك لە گەرمترین هەڵبژاردن دادەنرێت كە كۆمەڵگەی ئیسرائیلی بە تەواوی دابەشكردووە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەوڵی بەدەستهێنانی خولێكی تری سەرۆكایەتی دەدات، لە بەرامبەردا نەیارەكانی سەرسەختانە هەوڵی دوورخستنەوەی دەدەن. 

زانیاری سەرەکی لەسەر هەڵبژاردنەكان:
-  ژمارەی ئەندامانی کنێست 120 ئەندام.
- حەوت ملیۆن و 300 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیە.
 -  رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران 77,7% بووە، كە ئەوەش بەرزترین رێژەیە لە دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 1999ەوە.
- ژمارەی کورسی پێویست بۆ پێکهێنانی حکومەت61 كورسییە.
-تێپەڕانی بەربەستی هەڵبژاردن 3.25% ە.
-ماوەی خولی کنێست 4 ساڵە.
 -هیچ سنورێک بۆ سەرۆک وەزیران نییە دیارینەكراوە بۆ خۆ كاندیدكردنەوە.

Untitled Media

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

بنەما یاسایی و کارگێڕییەکانی دانانی پارەکانی عێراق لە بانکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا

null
پێش 4 کاتژمێر

ئەحمەد شەرع: پشتیوانی عەلی زەیدی دەكەم

null
پێش 20 کاتژمێر

هەڵسەنگاندنى شەفافیەتى دارایی هەرێمى کوردستان ٢٠١٩ – ٢٠٢٥