سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

سەدر: لەگەڵ عامری متمانە لە عەبدولمەهدی وەردەگرینەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 تشرینی یەکەم 2019

سەدر: لەگەڵ عامری متمانە لە عەبدولمەهدی وەردەگرینەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
ئەمڕۆ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە ئێرانەوە گەڕایەوە بۆ شاری نەجەف‌و راستەوخۆ چووە ناو خۆپیشاندەران.
سەدر كە ئێستا سەرۆكایەتی هاوپەیمانێتی براوەی یەكەمی هەڵبژاردن دەكات لە عێراق، لە پەیامێكدا وەڵامی قسەكانی عادل عەبدولمەهدی دایەوە.
مەقتەدا سەدر بەمشێوەیە وەڵامی عەبدولمەهدی دایەوە:
-    پێموابوو داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەت لێ بكەم بەوە شكۆی تۆم پاراستووە، بەڵام كە رەتتكردەوە من داوا لە هادی عامری دەكەم هاوكاری بكات بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی خێرا متمانەت لێوەربگرینەوە.
-    داوا لە عامری دەكەم پێكەوە كاربكەین بۆ گۆڕینی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان‌و یاساكەی، هەروەها رێككەوتن لەسەر چاكسازی ریشەیی، لەناویاندا گۆڕینی بەندەكانی دەستورو سازدانی ریفراندۆم لەسەری.
-    ئەگەر پەرلەمان دەنگی نەدات (دەنگدان بۆ سەندنەوەی متمانە لە عەبدولمەهدی)، ئەبێ گەلی قسەی خۆی بكات (ارحل)‌و بڵێ بڕۆ.
دوێنێ موقتەدا سەدر لە پەیامێكدا وەكو وەڵامدانەوەیەك بۆ خۆپیشاندانەكان داوای لە عادل عەبدولمەهدی كرد بچێتە بەردەم پەرلەمان‌و داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت بكات، بەڵام عەبدولمەهدی داواكارییەكەی رەتكردەوە‌و رایگەیاند، ئەگەر قسە لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتە، با سەدر خۆی لەگەڵ هادی عامریدا (كوتلەی زۆرینە لەناو پەرلەمان) رێكبكەون لەسەر پێكهێنانی كابینەیەكی نوێ، ئەوكات ئەو دەستلەكاردەكێشێتەوە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
١٨ ئازار ٢٠٢٦

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە