سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

هەولێر: دادگا رۆژنامەنوسێك بە 100 ملیۆن دینار سزادەدات

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 تشرینی یەکەم 2019

هەولێر: دادگا رۆژنامەنوسێك بە 100 ملیۆن دینار سزادەدات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا):
بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای هەولێر جارێكی تر لەسەر كەیسی رۆژنامەنوس (رزگار كۆچەر) كۆببێتەوە، بەڵام جارێكی تر دانیشتنەكە دواخرا.
وەكو خۆی لە نوسینێكدا باسی دەكات، كەسێك بەپلان پۆستێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیوە‌و ئەو پۆستەی "تاگ" كردوەتە سەر واڵی ئەو، بەوهۆیەوە سكاڵای یاسایی لەسەر كراوە، واتە ئەو رۆژنامەنوسە هیچ پەیوەندییەكی بە نوسینی بابەتەكەوە نەبووە.
رۆژنامەنوس رزگار كۆچەر دەڵێ:" داددگا بڕیاریداوە لەسەر ئەو بابەتە بە 100 ملیۆن دینار غەرامەی بكات، هەرچەند ئەو لە یەكەم دانیشتنی دادگادا
بەڵگەی تەواوی لەبارەی بێتاوانبوونییەوە پێشكەشكردووە".
رزگار كۆچەك كۆمەڵێك بەڵگەی دەنگیی خستوەتە بەردەم دادگا، بڕیاربووە ئەو دەنگانە بەشێوەی نوسین بخرێنەسەر كاغەزو ببرێنە بەردەم دادوەر، بەڵام بەبیانوی ئەوەی كارمەندی دادگا تۆمارە دەنگییەكەیان نەكردووە بە نوسین دانیشتنی دادگا دواخراوە.
لەبارەی دۆسیەكەیەوەی نوسیویەتی:" ئەو كەسەی منی لەو كێسە تێوەگلاندووە، نازانم چۆن ویژدانی ناجوڵێ و بە چ هەقێك جورئەتی ئەوە ناكا بڵێ من ئەو بابەتەم نوسی‌و من بڵاومكردەوەو منیش تاكی پەیجی رزگار كۆچەرم كرد".
رزگار باسی لەوەكردووە، ماوەی دوو مانگە بە تەنها ڕووبە‌ڕووی كێشەیەك بووەتەوە كە وەك فشارەكی دەروونی بەرامبەرم بەكاردەهێنرێت‌و كەس لە میدیای ئەهلی قسەی لەسەر ئەو نەكردوو".
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
١٨ ئازار ٢٠٢٦

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە