سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پارلەمانی عێراق كۆتایی بە دانانی پارێزگاری كەركوك هێنا

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 تشرینی یەکەم 2019

پارلەمانی عێراق كۆتایی بە دانانی پارێزگاری كەركوك هێنا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا:
بڕیارەكەی ئەمڕۆ ئەنحومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان بە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیشەوە، كۆتایی بە دانانی پارێزگاری كەركوك هێنا لەلایەن یەكێتی نیشتیمانی و كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانەوە رێككەوتنی لەسەركرابوو
لە رێككەوتنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە 11ی تەمموزی رابردوودا رایانگەیاند، هەردوولا لەسەر دانانی ( تەیب جەبار) رێككەوتن بۆ پارێزگاری كەركوك و بڕیاریاندا لەماوەی (45) رۆژدا لەلایەن لیستی برایەتی كەركوكەوە  دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام بەهۆی ناكۆكیەكانی نێوانیان نەتوانرا ( تەیب جەبار) وەك پارێزگار لەناو ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هەڵبژێردریت كە لیستی برایەتی كەركوك لەكۆی (41) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا(26) ئەندامیان هەبوو، بەو پێیەش بە ئاسانی ئەیانتوانی پارێزگار هەڵبژێرن.
بەڵام ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكانی پەسەندكرد تا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە بریارە لە 1ی نیسانی 2020 بەرێوە بچێت پەرلەمان خۆی سەرپەرشتیی پارێزگاكان دەكات. ئەو كارتەی دەستی كوردی سوتاند لەدانانی پارێزگارێك بۆ كەركوك.  

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
١٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
١٨ ئازار ٢٠٢٦

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە